"دەوڵەت ناتوانێت بەرپرسیارێتی پاراستنی منداڵان بخاتە ئەستۆی هیچ لایەنێکی دیکە "

تیمی هەماهەنگی مەدەنی منداڵانی کارەسات سەبارەت بە "پێشنیاری هاوسەرگیری"ی لەلایەن کاروباری ئاینی سەبارەت بەو منداڵانەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەن لێدوانێکی دا.

ناوەندی هەواڵ

 

تیمی هەماهەنگی مەدەنی منداڵانی کارەسات سەبارەت بە ڕاگەیاندنەکانی کاروباری ئاینی بۆ پێشنیاری "هاوسەرگیری" بۆ مندآڵانی قوربانی بوومەلەرزەکە لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند، "ئێمە پاڵپشتی منداڵانین".

 

لە بەیاننامەکەدا کە هاتووە "دەوڵەت نەک  تەنها بەرپرسیار نییە لە سەلامەتی منداڵانی بێ سەرپەرشت و ئەوانەی ناسنامەیان بۆ دیاری نەکراوە، بەڵکو بەرپرسیارە لە هەموو منداڵان"، بەتایبەتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەوڵەت ناتوانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە پاراستنی منداڵان بخاتە سەر هیچ کەسێک یان ڕێکخراوێک.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "بەیاننامەی کاروباری ئایینی کە هاوسەرگیری منداڵ، دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان بە دیاردەیەکی باو و ئاسای نیشاندەدات، دژی یاسای سزادانی تورکیا و یاسای منداڵپارێزییە و هاندانە بۆ تاوانکاری، بەپێی یاسای سزادانی تورکیا ئاماژە بەوە کرا کە هیچ دەزگایەک بە سەرۆکایەتی کاروباری ئایینیشەوە ناتوانێت لێدوان و کردار بە پێچەوانەی یاساکان ئەنجامبدات.

 

چی ڕوویدا؟

دوو بوومەلەرزەی گەورە کە لە مەڕەش ڕوویاندا لە ١١ پارێزگادا وێرانکاری لێکەوتەوە، دەرکەوت کە لانیکەم ٢٠ منداڵ کە خێزانەکانیان لەدەستداوە و بێ سەرپەرشتی ماونەتەوە، لەلایەن دامەزراوەی یارمەتییە مرۆییەکانی IHH کە بە نزیکایەتی لە حکومەت ناسراوە، لەم خانووەدا دانراون.

 

بەرپرسێکی وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی ئەو ڕووداوە ئاماژەپێکراوە، کارمەندانی وەزارەت لەگەڵ تیمەکانی پۆلیس چوونەتە ڤێلاکە و دەرکەوتووە کە بیناکە هی بەرپرسی IHH بە ناوی ئاینور ئاکدەنیز.

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاینور ئاکدەنیز و ٢٠ منداڵی خەڵکی سوریا کە قوربانی بوومەلەرزەکە بوون و ٧ دایکیش لە ئێستاوە لە ناحیەی کیریخانی هاتای پەیوەندییان لەگەڵ کۆمەڵەکەدا هەبووە.

 

هەروەها کەسایەتییە ئاینییەکان وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە "ئایا دەتوانرێت منداڵی قوربانیانی بوومەلەرزە بەخێوبکرێن؟" وەڵامی دایەوە کە لە ڕێگەی "هاوسەرگیری" دەکرێت ئەو منداڵانە بگرنە ئەستۆی خۆیان.