ژینا مودەرەس گورجی و فەریبا زەندکەریمی بۆ دانپێدانانی بەزۆر لەژێر فشاردان

ژینا مودەرەس گورجی و فەریبا زەندکەریمی، کە لە زیندانی تاکەکەسی هەواڵگری سنە بەندکراون، فشاریان لەسەر کراوە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی بەزۆر.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ژینا مودەرەس گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مافەکانی ژنان و فەریبا زەندکەریمی و چالاکوانی مافەکانی ژنان، دوای دەستگیرکردنیان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی دەستگیرکردنی هەواڵگری و لە ئێستادا لەژێر فشاردان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی بەزۆر.

شایانی باسە ژینا مودەرەس گورجی لە سەرەتای شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"ەوە دوو جار دەستگیرکراوە و هەروەها فەریبا زەندکەریمی لە ١١ی نیسانی ئەمساڵدا بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکراوە.

هەروەها دوای دەستگیرکردنی ئەو دوو چالاکوانەی مافەکانی ژنان، ماڵەکانیان گەڕان و کەلوپەلە کەسییەکانیان لەلایەن هێزە هەواڵگرییەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.