ژنێکی تەمەن بیست ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لە شارۆچکەى کەلار, ژنێکى تەمەن بیست ساڵ خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانى خۆی هێنا گەرمیان
لە شارۆچکەى کەلار, ژنێکى تەمەن بیست ساڵ خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانى خۆی هێنا
گەرمیان
ئێوارەى ئەمڕۆ, لە گەڕەکى فەرمانبەران"ی شارۆچکەى کەلاری ناوەندی ئیدارەى گەرمیان، ژنێک بەناوى م.ف.ح، لەدایکبووى ساڵی ٢٠٠١ و خێزاندار، بە پەت خۆی دەخنکێنێت.
عەلی قەدوری، وتەبێژى پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند تەرمەکە هێنراوەتە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار، بەوتەى کەسوکاری بەهۆی کێشەى خێزانیەوە کۆتایی بە ژیانى خۆی هێناوە .
لە لایەکى دیکەوە ئەیوب حسێن وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی دژ بە ژنان لەگەرمیان، بە ژنهای ڕاگەیاند: ژنەکە نزیکەی شەش مانگە هاوسەرگیری کردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەماڵەکەى خۆیاندا، ئەو کاتەی تەنها بووە لە ماڵەوە، بە سەرپۆشەکەى، خۆی بە پانکەى ژوورەکەدا هەڵواسیوە و گیانى لەدەستداوە، پۆلیسی تاوان چونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هێڵکاریان کێشاوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لە بەشی توندوتیژی ئافرەتان لێکۆڵینەوەی زیاتر لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکرێت.
لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە