ژنێکی سعودی، بۆ یەکەم جار سەرۆکایەتی مەشقی ئۆڵۆمپیاد دەکات

ئەریج متبەقانی، یەکەم ژنە سەرۆکایەتی مەشقی ئۆڵۆمپیادی کردووە و ناوی چووەتە ناو مێژووی وەرزشی سعودیەوە دوای ئەوەی بۆ سەرکردایەتی کردنی فیدراسیۆنی تێنس هەڵبژێردرا.

 

 

 

 

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی گشتی فیدراسیۆنی تێنسی سعودیە ڕایگەیاند، ئەریج متبەقانی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی شوبات، پلەی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تێنسی سعودیەی وەرگرت و وەک یەکەم ژن کە سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی وەرزشی ئۆڵۆمپیادی بکات ناوی چووەتە ناو مێژووی وەرزشی سعودیەوە.

 

هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی فدراسیۆنەکە بە دوو قۆناغ بووە، قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی فیدراسیۆنی وەرزشی خولی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١_٢٠٢٤ بوو، کە پێکهاتبوو لە پێنج فیدراسیۆن مەلەوانی، کاراتێ، تێنس، تێنسی سەرمێز و یاریە وەرزشییەکان، دەنگدان بە بەشداری نوێنەرانی ئەندامی ئەنجومەنی گشتی کە لەلایەن یانەکانەوە بۆ دەنگدان کاندید کرابوون ئەنجامدرا.

لە مێژووی وەرشی سعودیەدا یەکەمین جارە دەستەیەکی بەو شێوەیە ڕێژەی بەشداری ژنان زیاتر بێت کە لە چوار ژن و دوو پیاو پێکدێن

ئەریج متبەقانی بووە یەکەم ژنی سعودی کە پلەی پازدەیەم جێگری بۆ دەسەڵاتی وەرزشی ژنان لە ساڵی ٢٠١٦ پێبەخشراوە و ئەمساڵیش وەک سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تێنسی سعودی هەڵبژێردرا.

 

بەپێی ئاماری وەزارەتی وەرزش، وەرزشەکانی تێنس لە سعودیە لە زیادبووندان، بەتایبەت لەم دواییانەدا بەشداری ژنان لە چالاکییە وەرزشییەکاندا لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٪١٥٠زیادی کردووە.

 

ت.پ