ژنێکی میسڕی خەڵاتی"کوامی ناکرۆما"ی بەدەستهێنا

دکتۆر ئیلهام مەحمود وەک باشترین زانای ژن لە ئەفریقا بووە براوەی خەڵاتی کوامی ناکرۆما، کە یەکێکە لە بەرزترین خەڵاتەکانی ئەفریقا.

 

ناوەندی هەواڵ

 

٢٢ی شوبات دکتۆر ئیلهام مەحموود خەڵاتی نایابی پراکتیکی " کوامێ ناکامرۆما "ی وەک باشترین زانای ژن بۆ بواری زانستە دەریایی و ژینگەییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ ی ئەفریقا بەدەستهێنا.

ئیلهام مەحموود، براوەی خەڵاتی کوامی ناکامرۆما، پرۆفیسۆری زانستە دەریایی و ژینگەییەکانە لە زانکۆی سوێس، هەروەها ئەندامی لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە گۆڕانی کەشوو هەوا،  ئەو زانایە بەشداری چەندین پرۆژەی زانستی ژینگەیی کردووە، بە تایبەت ژینگەی دەریایی، هەروەها بۆ ماوەی ١٠ساڵە لە زانکۆی ساوز هامپتۆن لە بەریتانیا کاری کردووە.

 

ئیلهام ٥٠ ڕاپۆرتی له رۆژنامە نێودەوڵەتییەکان بڵاو کردووەتەوە، بەشداری له چەند توێژینەوەیەکی زانستی سەر به بوارەکانی پەرەپێدان کردووە، لەگەڵ بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی له پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی پەیمانگا و ڕاهێنانی ستافی زانکۆدا.

 

کوامی ناکامرۆما بەرزترین خەڵاتی ساڵانەی ئەفریقایە، کە پشتگیری پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆژیا و نوێگەری لە ئەفریقا دەکات، ئامانجیش لە دەستنیشانکردنی زانا لێهاتووەکانە بۆ دەستکەوتە زانستییەکانیان.

 

ت.پ