ژنێکی کوردو هاوژینەکەی لە ئاوەکانی یۆناندا خنکان
ژن و پیاوێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا لە ئاوەکانی یۆنان خنکان. ناوەندی هەواڵ
ژن و پیاوێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا لە ئاوەکانی یۆنان خنکان.
ناوەندی هەواڵ
ئەو ژنە و هاوژینەکەی خەڵکی مەریوان بوون و ناویان "جەلیل ڕەوانگەردی تەمەن ٣٤ ساڵ" و "سومەیە جامخانەی تەمەن ٢٨ساڵ" لەکاتی ڕۆشتن بۆ ئەوروپا لە ئاوەکانی یۆنان خنکان."
کەسوکاری ئەو دوو هاوژینە هەواڵەکەیانپشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێن، "جەلیل و سومەیە ساڵی ڕابردوو زێدی خۆیان بەجێهێشتبوو و لە تورکیاوە بەرەو یۆنان ڕۆشتبوون."
بەپێی ئامارێک لەمانگی ئازاری ساڵی ڕابردووەوە لانیەکم ١٨ کۆچبەری کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی چوون بۆ ئەورووپا گیانیان لەدەستداوە کە سێ کەسیان ژن بوون.