بنەماڵەی ساکینە دورموش پابەندبوونی خۆیان بە پەیامەکانی ئازادی و ئاشتی دووپات دەکەنەوە

دایکی ساکینە دورموش کە لە ساڵی ٢٠١٦دا گیانی لەدەستدا، پابەندبوونی خۆی بە میراس و پەیامەکانی ئازادی و ئاشتیی کچەکەی دووپاتکردەوە، گەشتەکەی لە منداڵییەوە تا پەیوەندیکردن بە تەڤگەری ئازادییەوە ەبیرهێنایەوە.

مەمیهان هلبین زەیدان

 

وان-بنەماڵەی ئەو کەسانەی لە ڕیزەکانی پەکەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بەڵێن دەدەن ئەوە بە میراسێک٦ دەزانن کە کوڕ و کەسوکارەکانیان بەجێیان هێشتووە، پابەندبوونیان بە درێژەدان بەو ڕێگایەی کە دروستیان کردووە و بانگەشە بۆ ئازادی و ئارامی دووپات دەکەنەوە.

 

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، کەسوکاری ٦٥ کەس کە ناویان لە دانیشتوانی شاری وان لە باکووری کوردستان تۆمار کردووە، ناویان ڕاگەیانرا، لە میانی ئەو ڕێوڕەسمە ماتەمینیانەی بۆیان بەڕێوەچوو، پەیامەکانیان نوێ کردەوە و جەختیان لە پابەندبوونیان بە پەیامەکانی ئازادی و ئاشتی و درێژەدان بە خەبات بۆیان کردەوە.

 

لە نێویاندا ساکینە دورموش (نوژین باوەر) بوو، کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە پارێزگای جزیرە سەر بە شرناخ لە باکووری کوردستان گیانی لەدەستدا، ساڵانێک دەژیان بەبێ ئەوەی خێزانەکەی بزانن شوێنی ئەو ژنە لە کوێیە و چی لێهاتووە، بە درێژایی ئەو ساڵانە تەنها یەک هەواڵیان پێدەگەیشت، کە لە یەک کاتدا یەکەم و کۆتا هەواڵ بوو: هەواڵی مردنی.

 

ژیانێکی بێ کەرامەتیان ڕەتکردەوە و ڕێگای شەهیدیان هەڵبژارد

ساکینە دورموش هەشتەمی ١٠ منداڵ بوو، کاتێک هێشتا منداڵ بوو، بنەماڵەکەی ڕەتیانکردەوە سەپاندنی سیستەمی پاسەوانی گوندەکە قبوڵ بکەن و ناچاربوون ماڵەکەیان بەجێبهێڵن، خێزانەکە سەرەتا ڕوویان لە شاری وان کردووە، پاشان بۆ بالیکەسیر، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ بگەڕێنەوە بۆ وان.

 

ساکینە دورموش لە خێزانێکی نیشتمانپەروەردا گەورە بووە، لە شاری وانیش بەشداری چالاکییەکانی گەنجانی دەکرد، جیهانی هاوڕێیەتی و کاری گروپی و بۆنە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی دروستکردووە.

 

کاتێک خێزانەکە گەڕانەوە بۆ کوردستان، ساکینە دورموش تەمەنی ١٩ ساڵ بوو، لە ساڵی ٢٠١١ بڕیاریدا بەشداری تەڤگەرییوکە بکات، نامەیەکی لە ژێر پشتیەکەیدا بەجێهێشت.

خێزانەکە دوای ئەوە هیچیان لێ نەبیست

دوای پێنج ساڵ و لە ساڵی ٢٠١٦ لە جزیرە هەواڵی مردنی کچەکەیان پێگەیشت، لە تەمەنی ٢٤ ساڵ بوو، دایکی وتی: هەموو دراوسێ و هاوڕێکانی وەک خوشک و برا دەبینی، بە بەشێک لە خێزانەکەی دەزانی، مرۆڤی خۆشدەویست و کاتێکی زۆری لەگەڵ هاوڕێکانیدا بەسەر دەبرد، منداڵێکی جوان و زۆر میهرەبان بوو، لە هەموو شوێنێک وەک یەک بوو: لە گوندەکە، لە وان، لە بالیکسیر. لە وان دەستی بە خوێندن کردووە، چونکە قوتابخانە لە گوندەکەدا نەبووە.

 

"ئەو ئازا بوو و هەمیشە بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت"

دورمیە دورموش بەشداری کچەکەی لە چالاکییەکانی گەنجان لەبیرە، وتی: ساکینە بەشداری چالاکییەکانی گەنجان بوو و لە گروپی مۆسیقای گەنجان بوو، بەردەوام لەگەڵ هاوڕێکانی کۆدەبووەوە، بۆ نەورۆز لە بەتی سەوز و زەرد و سوور دیکۆراتی دروست دەکرد، تا ئەمڕۆش ماونەتەوە لام.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرگیز خۆی نەگرت، هەمیشە بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت، زۆر ئازا بوو، بەڵام دایکی نەیدەزانی کچەکەی بڕیاری ڕۆشتنی داوە تا دوای ڕۆشتنی کچەکەی، ئەو نامەیەی لە ژێر پشتیەکەیدا بەجێی هێشتووە، ئەو ئامرازە بووە کە لە ڕێگەیەوە ئاگاداری بڕیاری کچەکەی بووە بۆ بەشداریکردن لە خەباتی ئازادی، وتی: بەیانی لە خەو هەڵسا و چووە سەر کارەکەی، ئێوارە چاوەڕێی بووم، بەڵام نەگەڕایەوە، کاتێک ڕۆیشت، قۆناغی ئامادەیی تەواو کردبوو و تەمەنی ١٩ ساڵ بوو، دوایین جار کە بینیم هیچی پێ نەوتم، وەک هەمیشە دڵخۆش بوو، هەمیشە بەو شێوەیە بوو، هەرگیز نەمبینی خەمبار بێت..

 

هەروەها وتییشی: داوای لێبوردنی منی نەکرد، کاتێک ئێوارە نەگەڕامەوە، چوومە سەر جێگاکەی، نامەکەم لە ژێر پستیەکەی دۆزیەوە، هەروەها هەندێک پارەی لە ماڵەوە بەجێهێشتبوو، کە دوا قیستی ئەو ئامێرە جلشۆرە بوو کە خێزانەکە کڕیبوو، دوای ئەوەی ڕۆیشت، هیچ هەواڵێکی لێ نەبوو، لە هیچ شوێنێک نەمانبینی، لە کۆتایدا ئەمساڵ هەواڵی مردنەکەیمان پێگەیشت.

"بێ ئەوەی بزانم چی ڕوویداوە و چۆن ڕوویداوە، لەدەستمدا"

هەواڵی کۆچی دوایی ساکینە دورموش شۆکێکی پڕ لە ئازار بوو بۆ بنەماڵەکەی دوای چەندین ساڵ لە چاوەڕوانی و بێ وەڵام، وتی: سەرەخۆشی لە ڕێبەر و هەڤاڵانی دەکەم، ئەو ڕۆیشت، نەمتوانی بیبینم، بێ ئەوەی بزانم چی ڕوویداوە و چۆن ڕوویداوە لەدەستمدا، ڕێگایەکی پیرۆز و شەرەفمەندانەی گرتەبەر، ڕێبازی کەرامەت، سەرەخۆشی لە ڕێبەر و هەڤاڵانی و گەلی بەشەرەفی کورد دەکەم.

 

سەرەڕای ئازاری لەدەستدان، دایکەکە بە جەختکردنەوە لەسەر خواستی ئاشتی لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: متمانەمان بە ڕێبەر هەیە، ڕێگایەکی نوێ کراوەتەوە، ئێمەش ئاشتی و پێکەوەیمان دەوێت، نامەوێت چیتر خوێنی کەس بڕژێت.