مامۆستایەکی کورد لە سوید کوژرا

دەزگای لووتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، ژنێکی کورد بە ناوی مامۆستا عەزیزە، كە خەڵکی هەرێمی کوردستانە لە سوید کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای لووتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەبارەت بە کوشتنی ژنێکی کورد لە سووید ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: لە ٤ی مانگی شوباتی ئەمساڵدا لە شاری ئۆرێبرۆی وڵاتی سووید ژنێکی کورد بە ناوی مامۆستا عەزیزەی تەمەن ٦٨ ساڵی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ڕووداوی تەقە کردن گیانی لەدەستدا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەلایەن کەسێکی سویدییەوە دەستدرێژی گولـلە لە خوێندنگایەک کراوە، کە خوێندنگەیەکی تایبەتە بە بیانیان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا، كە یەكێكیان مامۆستا عەزیزە بووە.

 

دەشڵین، مامۆستا عەزیزە  مامۆستای وانەی بیرکاری بووە لە وڵاتی سوید.