ژنێکی گەنج لە لایەن براکانیەوە کوژرا

لە گوندێکی هەولێر ژنێکی گەنج و کوڕێک لە لایەن براکانی ژنە گەنجەکەوە دەکوژرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گوندی "لاجان"ی سەر بە ناحیەی شەمامک لە سنووری بنکەی پۆلیسی "تووڕەق" تەرمی دوو کەس دۆزرایەوە، دواتر هێزەکانیان چوونە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون بە ناوەکانی (ع. ف. ش) تەمەن ٢٤ ساڵ لەگەڵ ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی (ح. ق. ا).

 

بە وتەی پۆلیس لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە لەسەر کێشەیەکی خێزانی لەلایەن برایانی ژنەکەوە تەقە لە هەردووکیان کراوە و کوژراون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا هێزەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی تۆمەتباری سەرەکیی تاوانەکە دەستگیر بکرێت و بدرێنە دادگا، دواتر ڕوونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەخرێتەڕوو.