ژنێک وەک سەرۆکی تانزانیا هەڵبژێردرا
لیژنەی نیشتمانی هەڵبژاردنەکان لە تانزانیا، ڕایگەیاند: کە سامیە سولوحۆ حەسەن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کردوە و نزیکەی ٩٧.٦٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، دووبارە وەک سەرۆکی وڵات دەستبەکار دەبێتەوە.
					ناوەندی هەواڵ
سامیە سولوحۆ حەسەن، لە ساڵی ١٩٦٠ لە زەنجیبار لەدایکبوە، سەرەتای دەستپێکردنی بە کاری سیاسی بۆ ساڵی ٢٠٠٠ دەگەڕێتەوە.
ئەو دوای کۆچی دوایی کتوپڕی سەرۆک ماگوفولی لە ئازاری ٢٠٢١، بەپێی دەستور وەک سەرۆک سوێندی خوارد، چونکە جێگری سەرۆک بوو، بەمەش بوە یەکەم سەرۆکی ژنی تانزانیا.
تانزانیا وڵاتێکە لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا، کە بە یەکگرتنی دو وڵات (تانگانیکا و زەنجیبار) لە ساڵی ١٩٦٤ دروست بوە.