پارێزەرانی حەسەکە: پێویستی بە هەنگاوی جیدیی یاسایی هەیە

پارێزەرانی حەسەکە، سەبارەت بە مەترسییەکانی هێرشی سەر کۆچبەرە کوردەکان هۆشدارییان دا و بانگی حکومەتی نوێیان کرد، کە بەرپرسانی ئەو هێرشانە سزابدات و گەڕانەوەی کۆچبەران بە پارێزراوی مسۆگەر بکات.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- لە کاتێکدا کە کۆچبەرە کوردەکان کە دوای ساڵانێک لە کۆچکردن دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان لە گرێ سپی تووشی هێرش دەبن، نیگەرانییەکان پەیوەست بە کاریگەریی ئەم کردارانە لەسەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتەکانی ناوچەکە زیاد دەبن.

 

پارێزەر فەریحا عومەر و سەبیلجان سیلمان کە بۆ ئاژانسەکەمان قسەیانکرد، سەبارەت بە بەردەوامیی سیاسەتی هاندان و نانەوەی فیتنە هۆشدارییان دا، جەختیان لەوە کردەوە، کە دەبێت کۆچبەران بپارێزرێن و بەرپرسانی هێرشەکان سزابدرێن و دەبێت ڕێگە نەدرێت ناوچەکە بەرەو پێکدادانی ناوخۆیی بڕۆات.

 

”هۆشیاریی کۆمەڵایەتی، چەکی پاراستنی ناوچەکە و گەلەکەیەتی”

پارێزەر فەریحو عومەر، ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو هێرشانەی لەسەر کۆچبەرە کوردەکانی گرێ سپی پێکهاتوون، بەردەوامیی سیاسەتی دەنگۆ و هاندانن کە لە شاری حەسەکە و هەموو دەڤەرەکانی ناوچەکە بەڕێوەدەچن و وتی: ئەم سیاسەتە بەردەوامیی کردەوەکانی ڕژێمی بەعسە لە شۆڕشی قامیشلۆ لە ساڵی ٢٠٠٤دا. بەردەوامیی ئەم کردەوانە کاریگەریی لەسەر گەلانی ناوچەکە دەبێت و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان دەخاتە مەترسییەوە، دەبێت کۆمەڵگە بە تەواوی خاوەن هۆشیاری بێت و نەکەوێتە ژێر کاریگەریی هەوڵەکانی نانەوەی دەنگۆ.

 

فەریحا عومەر ڕوونیکردەوە، کە گەلانی کورد و عەرەب بە ڕەگ و پەیوەندیی قووڵەوە بەستراوی یەکترین و دەبێت هیچ لایەنێک نەتوانێت لە ڕووداوەکان سوودمەند بێت و لە نێوانشاندا ڕکابەری و دابەشکاری دروست بکات، هەروەها ئامانجی ئەم دەنگۆیە ئەوەیە کە ناوچەکە بەرەو وێرانکاری بەرێت.

 

فەریحا عومەر، گرنگیی ڕۆڵی خێزانەکانی لە هۆشیارکردنەوەی ئەندامانی خێزان و منداڵەکانیان دیاری کرد و وتی: هۆشیاریی کۆمەڵایەتی بۆ پاراستنی ناوچەکە و گەلەکەی چەکێکی بنەڕەتییە، بانگەوازیی حکومەتی نوێی کرد کە لە هەموو کەسێک کە هەوڵ دەدات لە نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگەدا دەنگۆ و هاندان دەربخات، حسابی کردەوەکانیان بپرسێت.

 

”هێرش پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکەیە و ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە”

پارێزەر سەبیلجان سیلمان، جەختی لەوە کردەوە، کە ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و هەندێک هێزی ناوخۆیی و دەرەکی دەیانەوێت ناوچەکە بەرەو شەڕی ناوخۆیی ببەن، سەبیلجان سیلمان، سەبارەت بە بەردەوامیی هێرش و هاندانەکان لەسەر ئارامیی ناوچەکە هۆشداریی دا.

 

سەبیلجان سیلمان، ئاشکرای کرد، کە ئەو ڕووداوانەی لە گرێ سپی پێکهاتوون، پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم لە نێوان قەسدە و حکومەتی نوێدان و وتی: یەکێک لە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە گەڕانەوەی هەموو کۆچبەرانە بۆ ماڵەکانیان، بەڵام دەبینین کە کۆچبەرانی سەرێکانی و گرێ سپی کاتێک دەگەڕێنەوە، تووشی هێرش دەبن.

 

”پێویستی بە هەنگاوی جیدیی یاسایی هەیە”

سەبیلجان سیلمان، ڕوونیکردەوە، لە لایەن حکومەتی نوێوە بەناوکردنی ”کەسانی دەرچوو لە یاسا” بۆ ئەو کەسانەی کە ئەم هێرشانە پێکدەهێنن، تاوانێکی گەورەیە و دەبێت لە بەرامبەر ئەم تاوانەدا هەنگاوی کرداری بنرێن، وتی: دەبێت حکومەت لە بەرامبەر هەموو ئەو کەسانەی کە هەوڵ دەدات ڕێککەوتنەکان پێشێل بکات و ناوچەکە بەرەو شەڕی ناوخۆیی ببات، هەنگاوی جیدی و یاسایی بنێت.

 

سەبیلجان سیلمان، دەستنیشانی کرد، کە حکومەتی نوێ سەبارەت بە گەلی کورد لێدوان دەدات و باسی یاساکان دەکات، بەڵام ئەم لێدوانانە لە ڕاستیی ژیاندا جێبەجێ نابن وتی: .افی گەلی کوردە کە لە ناوچەی خۆیدا لە پارێراویدا بژی و بێ ئەوەی تووشی هێرش ببێت.

 

سەبیلجان سیلمان، ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو کەسەی پێشتر کەزیی شەڕڤانێکی کوردی بڕیبوو، بەشداریی هێرشەکانی سەر کوردانیشی لە گرێ سپی کردووە و دەستنیشانی کرد، کە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە و نوبوونی سزادانی کەسە تاوانبارەکان، لە ناو خەڵکدا ترس دروست دەکات و متمانەیان بە حکومەتی نوێ کەم دەکاتەوە.

 

بانگەوازی پاراستنی کۆچبەران

سەبیلجان سیلمان، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دەبێت حکومەتی نوێ بەرپرسیاریەتییە یاساییەکانی جێبەجێ بکات، بۆ سزادانی تاوانباران هەنگاوی جیدی بنێت و پارێزراوی کۆچبەران و مافی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانیان و ژیانی ئاشتییانە مسۆگەر بکات.