ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە تەقەی لێکرا
لەناو بازاڕی چوارقوڕنەدا پیاوێک گولە دەنێت بە ژنەکەیەوە و برینداری دەکات.
ناوەندی هەواڵ
لە ئێوارەی ١٠ی مانگی ئازاردا لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای ڕانیە پیاوێک دەستڕێژی گوولە دەکاتە سەر ژنەکەی و برینداری دەکات.
ڕووداوەکە لەناو بازاڕی گۆران ڕوویداوە و ژنەکە بە سەختی بریندار بووە، ژنەکە تەمەنی ٣٥ ساڵە و دانیشتووی قەزای چوارقوڕنەیە، وە بەهۆی قورسی برینەکەیەوە ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکی چوارقوڕنەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە.
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئاماژەی بەوە کردووە دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە لە ڕووداوەکە و تا کوو ئێستا تاوانبەرەکەیان دەستگیر نەکردووە.
ت.پ