دادگاییکردنی دورکەت سورەن دواخرا

شەشەمین دانیشتنی کەیسی ڕۆژنامەوان دورکەت سورەن کە لە ١١یەمین دادگای باڵای تاوان لە ئامەد بەڕێوەدەچوو دواخرا بۆ ٢٠ی ئەیلول/٩.

ئامەد

 

بە بیانوی بڵاوکراوەکانی تویتەر و فرۆشتنی ژمارەی قەدەغەکراوی گۆرانی ئازادی وڵات و ئوزگور گوندەم، هەروەها بە تاوانی "هاوکاریکردنی ڕێکخستن و بانگەوازی ڕێکخستن"، سکاڵا لەسەر ڕۆژنامەوان دورکەت سورەن تۆمارکرا.

 

شەشەمین دانیشتن بۆ کەیسی ڕۆژنامەوان دورکەت سورەن لە ١١یەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەد بەڕێوەچوو، تێیدا ڕۆژنامەوان دورکەت ئامادە نەبوو، تەنها پارێزەکەی بە ناوی پیرۆزهان کارالی ئامادەی دانیشتنەکە بوو.

 

تێیدا دانیشتن بۆ کەیسەکە بۆ ٢٠ی ئەیلول/٩ دواخرا.

 

ت.پ