ژنێک لە لایەن دوو برایەوە دەکوژرێت
دوو برا ڕێگری لە ژیانکردنی خوشکە ١٧ ساڵانەکەیان دەگرن و بە هەردووکیان دەیکوژن
ناوەندی هەواڵەکان
لە گوندی ئوم حونتە لە شارەدێی گوڵاڵەی سەر بە شارۆچکەی خانەقینی پارێزگای دیالە، شەوی رابردوو دوو برا خوشکە ١٧ ساڵانەکەیان دەکوژن، ژنەکە لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٤ و ناوی "لیقاء حەبی" یە و لە نزیک چەمی گوندەکە براکانی کوشتوویانە و تەرمەکەیان فڕێداوە.
عەبدوڵا حسێن، وتەبێژی نەخۆشخانەی گوڵاڵە ڕایگەیاند تەرمی ژنەکە هێنراوەتە نەخۆشخانەی گوڵاڵە و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پزیشکی دادی دیالە کراوە.
ت.پ