ژنێک لە گەرمیان ٪٦٠ی جەستەی بەهۆی تەباخەوە سوتا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک لە شارۆچکەی کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بە سووتاوی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار
گەرمیان
ژنێک بە ناوی سروە ساڵح محەمەد تەمەن ٣١ ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی ئاوارەکان لە شارۆچکەی کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سوتاوی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، دوای چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا.
ڕزگار لەتیف، جێگری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە ژنها'ی ڕاگەیاند: ژنەکە تەمەنی ٣١ ساڵە و دایکی سێ منداڵە، ٦٠٪ی جەستەی سووتاوە (سنگ و دەست و قاچی)، هەموو چارەسەرێکی سەرەتاییمان بۆ کردووە و پاشان ڕەوانەی ئیمێرجنسی سلێمانی کراوە، بە پێی لێدوانی خۆیشی سووتانەکەی بە هۆی تەقینەوەی تەباخی ماڵەوە بووە.
ت.پ