ژنێک دەبێتە بەڕێوەبەری ئۆڵۆمپیادی ژاپۆن

سی کو هاشیمۆتۆ، وەرزشکاری پێشووی پاسکیل سواری مەیدانی دوو خول لەلایەن سەرۆک وەزیرانی یابانەوە بۆ بەڕێوەبردنی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ دەستنیشانکرا ناوەندی هەواڵ

سی کو هاشیمۆتۆ، وەرزشکاری پێشووی پاسکیل سواری مەیدانی دوو خول لەلایەن سەرۆک وەزیرانی یابانەوە بۆ بەڕێوەبردنی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ دەستنیشانکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٨ی شوبات سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دوای دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری ئۆڵۆمپیادی ژاپۆن، لە ڕێی میدیاکانەوە ڕایگەیاند وەرزشوانێکی پێشوو و وەزیری ئێستای وەک جێگرەوەی دەستنیشانکرد.

وەزیری ئۆڵۆمپیادی ژاپۆن  "سی کو هاشیمۆتۆ"  کە لە حەوت پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیدا وەک پاسکیل سوار کێبڕکێی کردووە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند بۆ جێگرتنەوەی بەڕێوەبەری ئۆڵۆمپیادی ئەو وڵاتە دەستی لە پۆستی وەزیری وەزارەتی ئۆڵۆمپیاد کێشاوەتەوە.

موشیرو موری، بەڕێوەبەری پێشووی ئۆڵۆمپیادی ژاپۆن، بەهۆی ئەو بێڕێزییانەی لە کۆبوونەوەی وەزارەتی ئۆڵۆمپیادا بەرامبەر بە ژنان ئەنجامی داوە، ناچارکرا داوای لێبورد بکات بەڵام داوای لێبوردنەکەی قبوڵ نەکرا، بۆیە ڕۆژی هەینی١٢ ی شوبات لەژێر فشاری ڕای گشتی ژاپۆندا دەستی لەکار کێشایەوە.

ئێستا پێوەری نوێ بۆ بەڕێوەبردنی کۆمیتەی تۆکیۆ دانراوە یەکێک لە پێوەرەکان، تێگەیشتنێکی قوڵە لە یەکسانی و جیاوازی ڕەگەزی.

ئەمەش لەدوای ئەوەی ژنان چەندین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ناڕەزاییان دەربڕی و هاشتاگی " تکایە موری دەست لە کار بکێشەوە" یان لە تویتەر بڵاوکردەووە، ژنانی وەرزشکاریش ڕایانگەیاندبوو تا موشیرو موری دەست لە کار نەکێشێتەوە، بەشداری وەرزش ناکەن.