وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پەیامی خۆیان تایبەت بە ٨ی مارس دەدەن
لە پاڵ پەیامەکەیاندا تایبەت بە ٨ی مارس، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هەوڵ بۆ یەکسانیی جێندەریی دەدەن.
ناوەندی هەواڵ
بەبۆنەی ٨ی مارسەوە یەکەی یەکسانی جێندەریی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ڕۆژی جیهانیی ژنان بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوە دەکات له سه‌را‌نسه‌ری جیهاندا ژنان له كایه‌كانی سیاسیی، سه‌ربازیی، دبلۆماسیی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا پێشه‌نگن و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته مامه‌ڵه و خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت، دەشڵێت: له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین یه‌كسانیی جێنده‌ریی بۆ ژن و پیاوان بڕه‌خسێنێت.
هەر لە پەیامەکەشدا باس لەوە کراوە لەگەڵ گۆڕانی سەردەمدا داواکاریی ژنانیش گۆڕانی بەسەردا هاتووە و تەنیا خۆی لە زیادکردنی هەقدەستی کار و کەمکردنەوەی کاتی کارکردن‌دا نابینێتەوە، هەروەها هاتووە "داخوازییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كان و له شوێنێك بۆ شوێنێك جیاوازی هه‌یه. به‌ڵام له ئامانجدا هه‌موویان یه‌كده‌گرنه‌وه و یه‌ك داوا به‌رزده‌كه‌نه‌وه ئه‌ویش مافی ژنانە".
هەروەها، باس لەوە کراوە "ئه‌مڕۆ له سه‌را‌نسه‌ری جیهاندا ژنان له كایه‌كانی سیاسیی، سه‌ربازیی، دبلۆماسیی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییدا پێشه‌نگن و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته مامه‌ڵه و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، له هه‌مانكاتیشدا ده‌بینین كه تا ئیستا له زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێر چه‌پۆك ده‌كرێن و به بیانووی شه‌ره‌ف و ناوزراندنه‌وه هه‌ره‌شه‌یان لێده‌كرێت و دوور ده‌خرێنه‌وه به بیانووی دابوونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌راوێز ده‌خرێن و زۆرجار وه‌ك كاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت".
"له هه‌مان كاتیش‌دا یه‌كه‌ی جێنده‌رییمان كردووەته‌وه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه گرنگیی به یه‌كسانی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ده‌ین و له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین یه‌كسانی جێنده‌ریی بۆ ژن و پیاوان بڕه‌خسێنێت، ئه‌مه‌ش له رێگای ئه‌نجامدانی خول و كۆنگره و كۆنفرانسه‌وه ده‌بێت كه ئامانج لێی تێكهه‌ڵكێشكردنی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تییه له ته‌واوی داموده‌زگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تمان".
لە کۆتایدا وەزارەتەکەیان بڕیاریانداوە کاری جدی بۆ یەکسانی مافی ژنان و هەوڵدان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هه‌موو زوڵم چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ک بدەن.
ت.پ