ژنێک بەهۆی هەوڵی خۆسوتاندنیەوە گیان لەدەست دەدات
ژنێک بەهۆی ڕێژەی ٪٧٩ی سوتاوییەکەیەوە، دوای ٣ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.
ناوەندی هەواڵ
ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵ دانیشتوی گوندی هۆرێن لە سنوری شارۆچکەی دەربەندیخان پاش ئەوەی هەوڵی خۆسوتان دەدات، دەیبەن بۆ ئیمێرجسی سلێمانی و پاش ٣ ڕۆژ گیان لەدەست دەدات، بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ڕۆژ نیوز کەوتووە، خەڵکی گوندەکە ڕوونیان کردۆتەوە ماوەی ٥ مانگە توشی نەخۆشی دەروونی بووە و زۆر کات هەوڵی خۆکوشتنی داوە بەڵام لە لایەن خێزانەکەی و بە تایبەت دایک و خوشکیەوە ڕێگری لێکراوە .
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە، لە ڕۆژی ڕووداوەکە ئەو خێزانە میوانیان هەبووە و نەیانتوانیوە چاودێری تەواوی بکەن، ناوبراو ئەمەی بە دەرفەت زانیوە و نەوتی کردووە بە جەستەیدا و خۆی سوتاندووە، وەک ئاماژەشی پێدەکەن ئەم خێزانە هیچ کێشەیەکی خێزانیان نەبووە.
ت.پ