دادگای تورکیا سزای پەرلەمانتارانی پەرلەمانەکەی دەدات

دادگای باڵا دۆسیە بۆ نۆ پەرلەمانتاری تورکیا دەکاتەوە کە زۆربەیان ژنن، تۆمەتەکانیش پڕوپاگەندەی ڕێکخستن و بەشداریکردنە لە چالاکیدا.

ناوەندی هەواڵ

 

داواکاری گشتی کۆماریی تورکیا دۆسیەی نۆ پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە ئاراستەی وەزارەتی داد دەکات بە بیانووی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی کۆبانێ، لە نێویشدا زۆرینەیان ژنن.

 

پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی هەدەپە ‌و پەرلەمانتاران، فاتمە کورتولان، گارۆ پایلان، هودا کایا، مێرال دانش بێشتاش، ساروهان ئۆلوچ، سەرپیل کەمالبای، سیزای تەمەلی و پەرۆ دوندار، ئەو نۆ پەرلەمانتارەن کە دۆسیەکانیان ئاراستەی وەزارەتی داد کراوە، دادگای باڵاش سزای دوو ساڵ و نیو زیندانیکردنی بۆ عومەر فاروق گەرگەرئۆغلو سەپاند بە بیانوی "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخستن".

 

ت.پ