ژنانی زیندانیکراو لە زیندانی کرماشان تووشی کۆرۆنا بوون و چارەسەر ناکرێن

سوهیلە حیجاب و ١٣ ژنی دیکە کە لە زیندانی کرماشان زیندانی کراون، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بەڵام هیچ چارەسەریەک بۆ ئەوان ناکرێت. ناوەندی هەواڵ

سوهیلە حیجاب و ١٣ ژنی دیکە کە لە زیندانی کرماشان زیندانی کراون، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بەڵام هیچ چارەسەریەک بۆ ئەوان ناکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی مافی مرۆڤی ئێرانەوە بە دەست گەیشتووە، زانراوە کە زیندانیانی زیندانی کرماشان لەژێر هەلومەرجێکی سەختدا ڕاگیراون، زیندانی سیاسی سوهیلە حیجاب و ١٣ ژنی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەهۆی نەبونی پزیشکەوە چارەسەر ناکرێن و لە خانەیەکدا دەستگیرکراون.

 

سوهیلە حیجاب لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین لە دژی دۆخی زیندانەکان لە مانگرتن لە خواردندایە.