ژنانی زیندانی ئێڤین لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان بیبەش کران
ژنانی زیندانی ئێڤین ڕایانگەیاند، ١٠ ژنی زیندانییکراوی سیاسیی زیندانەکە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بێبەشکران، بڕیارەکە بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی سزای لەسێدارەدان دەرچووە.
١٠ ژنی زیندانییکراوی سیاسیی لە زیندانی ئێڤین ەبارەی بێبەشکردنیان لە چاوپێکەوتن و پەیوەندی کردن بە بنەماڵەکانیان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: ١٠ ژنی زیندانییکراوی سیاسیی لە زیندانی ئێڤین بە ناوەکانی پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی، ئەنیشا ئەسەد ئیلاهی، گوڵرۆج ئێرانی، ویدا ربانی، زەهرا سەفایی، ئیلاهە فولادی، موتەهەرە گۆنەیی، ساکینە پەروانە و مەریەم یحیەویی لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانمان و پەیوەندیی کردن لە لایەن بەرپرسانی نێو زیندانییەکە بێبەش کراین.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لە ١٣ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا دەرچووە بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی سزای لەسێدارەدان.
ئەو ژنانە چەندین جار لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی مافی زیندانییان بێبەشکراون و لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و پەیوەندی کردن و بینینی پارێزەرەکانیان لێ قەدەغە کراوە، سەرەڕای ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و جیهانییەکان بەڵام ڕژێمی ئێران لە چەوساندنەوەی ژنانی ناو زیندانەکان بەردەوامە.