ژنانی ڕۆژنامەنووس لە زینداندا بێسەروشوێن دەکرێن
ڕۆژنامەنووسان گولستان دورسون و پنار گەییب و سەرپیل ئوناڵ کە لە بەندیخانەی ژنانی باکرکۆدان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان گواسترانەوە بۆ زیندانی مەڕمەڕە.
ناوەندی هەواڵ
لە گۆڕەپانی شیشانێ لە شاری بەیئۆغڵو لە ئیستەنبوڵ چالاییەک بۆ ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان بەڕێوەچوو، کە لە ١٩ی کانوونی یەکەمدا لەکاتی ڕووماڵکردنی هەواڵەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای تورکیادا گیانیان لەدەستدا، ڕۆژنامەنووسان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ کە بۆ ئیدانەکردنی ئەو هێرشە کۆبوونەوە، دەستبەسەر کران.
لە کۆی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون، ٧ ڕۆژنامەنووس و دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوێک" دەستگیرکراون، ژنە ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراو لە زیندانی ژنانی باکرکۆی، گوڵستان دورسون، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ئەتکین (ETHA) پنار گەیب و سەرپیل ئوناڵ، لە دەستبەسەرکردن دەرهێنران بۆ ئەوەی ببرێنە نەخۆشخانە و گواسترانەوە بۆ زیندانی مەڕمەڕە بەبێ ئەوەی خێزانەکانیان ئاگاداربکەنەوە.
زاندرا ئەو سزایەی کە سەپێندراوە، تەنانەت ڕێگە بە ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراویش نادات کەلوپەلەکانیان ببەن، هەروەها هەر کەسێک کە دەستی بەو زانیاریانە بگات ناتوانێت هاوبەشی بکات، ئەوەش زاندراوە کە ژنە ڕۆژنامەنووسەکان دوای ئەوەی پەیوەندییان بە بنەماڵەکانیانەوە کردووە بۆ ئەوەی لە دەستگیرکردنەکان ئاگاداریان بکەنەوە، گواستراونەتەوە.
دەرکەوت کە بەڕێوەبەری زیندان ڕێگەی بە زیندانییەکان نەدەدا کەلوپەلی تایبەتی خۆیان ببەن و تەنانەت کەسوکارەکانیان ئاگادار نەکردووەتەوە، لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی زیندانیانی هەمان کامپ، خێزانەکان زانیان کە کەسوکاریان دیپۆرت کراون، ئەمڕۆ پارێزەران سەردانی زیندانی باکرکۆییان کرد و زانیارییان لەسەر زیندانیان دەستکەوت، بەڕێوەبەری زیندانەکە ڕایگەیاند کە زیندانییەکان گواستراونەتەوە.