بە ناونیشانی "ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ژێر ئاگردا" پاڵپشتی دەروونی ڕۆژنامەنووسان دەکرێت

دامەزراوەی 'ماڵی ڕۆژنامەگەری' کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی پاڵپشتی دەروونی هێنا، کە ئامانج لێی ئەوەیە ژنانی ڕۆژنامەنووس بتوانن لەگەڵ کاریگەرییەکانی جەنگ و ئازارە کەڵەکەبووەکان بگونجێن.

نەغم کەراجە


غەززە-ڕۆژی  ١٦ی نیسان دامەزراوەی 'ماڵی ڕۆژنامەگەری' فەلەستین کۆتایی بە زنجیرەیەک دانیشتنی چوار رۆژی پاڵپشتی دەروونی هێنا، ئامانجی گروپێک لە ژنانی ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی بوو. 

 

ئامانج لەم کۆبوونەوانە ساڕێژکردنی برینە دەروونییەکانی ژنانی ڕۆژنامەنووسە کە لەو بوارەدا کار دەکەن، لە میانەی شەڕ و ڕووداوە خوێناوییەکاندا کە هەموو شتێکی سەلامەت و سەقامگیر وێران دەکات.

 

ئەم کۆبوونەوەیانە بۆ دابینکردنی دەروازەیەک بۆ ڕزگاربووانی دیمەنەکانی مردن؛تۆپباران؛ ئاوارەبوون؛ دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو و ڕێزدار و نهێنی؛ ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی؛ئەزموون؛هەست؛سۆز لە هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو داڕمانە ناوخۆیییەی کە بە بێدەنگی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەکوژن.

 

لە ڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە، دامەزراوەی 'ماڵی ڕۆژنامەگەری' هەوڵی داوە یارمەتی سەرەتایی دەروونی دابین بکات، گرژی کەم بکاتەوە، پێکهاتەی دەروونی وێران بەهێز بکات، کە ماوەیەکی زۆرە بەرگەی زیاتر لە ڕۆحی مرۆڤ دەگرێت.

 

"هەریەکەیان تراژیدیایەک هەڵدەگرێت بە ڕوخسارێکی جیاوازەوە"

فاتن شەلح، دەروونناس جەختی لەوە کردەوە کە ژنانی ڕۆژنامەنووس لە کەرتی غەززە لە ژێر فشاری دەروونییەکی زۆردا دەژین،ئەوان ڕووبەڕووی ئازاری ئاڵۆزی بێ ئەندازە دەبنەوە، هەر لە ڕووماڵکردنی دیمەنەکانی کوشتن و وێرانکاری ڕۆژانەیانەوە تا دەستگیرکردن، بۆمباران کردن و وێرانکردنی ماڵەکانیان.

 

وتی: ئەوەی لەم کۆبوونەوەیەدا بینیم و بیستم بە ئاسانی دەرنابڕدرێت، هەر ڕۆژنامەنووسێک چیرۆکێکی تایبەتی هەڵگرتبوو خوێن و ئازار، هەندێکیان خۆشەویستانیان لەدەستدا، هەندێکیان بە موعجیزە لە مردن ڕزگاریان بوو، لە کاتێکدا بەردەوام بوون لە کارەکانیان بە پەیامێکی دڵڕەق، یەکگرتوو لە هێزی ئیرادە، و سووربوونێکی سەرسوڕهێنەر بۆ بەردەوام بوون لەسەر ڕێگا، سەرەڕای هەموو شتێک، من لەو باوەڕەدام کە ئەم گروپە تایبەتە پێویستی بە پاڵپشتی دەروونی چڕ و هەمیشەیی هەیە نەک تەنها بۆ بەردەوام بوون لە ژیان، بەڵکو بۆ ژیان.

 

ئاماژەی بەوەشدا، ئامانج لەم کۆبوونەوەیانە تەنها دابینکردنی شوێنێکی پارێزراو نییە بۆ بەتاڵکردنەوە؛بەڵکو توانای ڕۆژنامەنووسان بۆ بەکارهێنانی ستراتیجی کاریگەری بەرەنگاربوونەوە، تیشک خستنە سەر چیرۆکەکانی چاکبوونەوە و ناردنی ئەو کەیسانەی کە پێویستیان بە دەستێوەردانی چڕتر هەیە، بەرپرسانی پسپۆر لە بەڕێوەبردنی بارودۆخی دەروونی و کۆمەڵایەتی، کۆبوونەوەکان چالاکیەکانی وەک ڕاهێنانی هەناسەدانی قووڵ، ڕاهێنانی وێناکردن، چالاکی هۆشیاری، هەروەها وۆرکشۆپی سەرەتایی لەسەر چەمکی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز، شێوازەکانی پێشکەشکردنی پاڵپشتی لەسەر بنەمای "ڕزگاربووان یەکەم" لەخۆ دەگرێت.

 

"هەر ساتێک کە وێنەمان گرت پارچەیەک بوو لە دڵدا"

مونا بەکر،ڕۆژنامەنووس  لە دڵی ئەزموونەکەوە بە دەنگێک قسەی کرد، ئازاری ساڵ و نیوێک لە دۆکیۆمێنتەکانی ژێر ئاگر هەڵدەگرێت و وتی "لە سەرەتای شەڕی داگیرکەرانی غەززەوە ئێمە مەیدانمان بەجێ نەهێشتووە،ڕووماڵی کۆمەڵکوژیمان کردووە، گوێمان لە ناڵەی قوربانیان دەبێت و تەرمی منداڵان دەبینین و وێنەی دایکانی سووتاو دەگرین، هەر فیشەکێک وەک پرشێک وایە کە دڵمان دەبڕێت بەڵام ئێمە بەردەوام بووین، ئەم کۆبوونەوەیانە وەک بەلەمێکی ڕزگارکردن لە نێو ئەم خنکاوە دەروونییەدا هاتن،بۆ ئەوەی هەناسە بگرین و ئەوەمان لەبیر بێت کە ئێمە مرۆڤین نەک ئامێر.

 

جەختی لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی ژنانی ڕۆژنامەنووس وەک ئامانجی سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە کردەوە، وتی "ئێمە تەنها هەڵگری کامێرا،قەڵەم نین،بەڵکو دایک و ژنانی ئاوارەین، لەدەستدان،ترس دەژین، ڕۆژانە لە زیاتر لە بەرەیەک شەڕ دەکەین، ئێمە ئەم پیشەیەمان هەڵبژاردووە، بەڵام داگیرکەر هەمیشە هەوڵی کوشتنی پەیامەکەمان دەدات، هاوکارەکانمان دەکوژێت، ماڵەکانمان وێران دەکات،بەدوای ئەو ڕاستییەدا دەگەڕێت کە هەڵمانگرتووە،بەڵام ئێمە دەمێنینەوە، ژنە ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی سەلماندی کە یەکسانە بە هەزار پیاو لە مەیداندا و وشەی ئازاد نامرێت".


"لە کۆتاییدا دوای بێدەنگییەکی توند قسەم کرد"

لە سوچێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، ڕاما کاراز، ڕۆژنامەنووس دانیشتبوو و بە دەنگێکی درێژخایەن دەڵێت"خەیاڵم نەدەکرد کە بتوانم قسە بکەم، ئازارم هەڵگرتبوو کە بە قسە ناکرێت، ئەم کۆبوونەوەیانە دەرگایەکیان بۆ کردمەوە کە بە توندی دام دەخەست، باسی گەشتێکی دوورودرێژی ئاوارەیی پڕ لە شەرمەزاری و ترس و دڵەڕاوکێم کرد، باسی لەدەستدانی براکەی کرد، کە زیاتر لە ساڵێک بێ سەروشوێن مایەوە، پێش ئەوەی بزانین کە بە گولەی داگیرکەرەکان کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

 

جەختی لەوە کردەوە کە ژنانی ڕۆژنامەنووس لەنێو ئەو گروپانەدان کە بەهۆی ئەو کارەساتە گەورەیەی ڕۆژانە دەیبینن تووشی داڕمانی دەروونی دەبن، وتی "هەر دیمەنێک کە دیکۆمێنت دەکەین دووجار دەژین، جارێک بە کامێرا؛جارێک لە کابوسەکانماندا، پێویستمان بەو جۆرە دەستپێشخەرییانەیە نەک وەک خۆشگوزەرانی، بەڵکو وەک پێویستییەکی ڕەها، کۆمەڵگەیەک کە گرنگی بە تەندروستی دەروونی ڕۆژنامەنووسانی نەدات، گرنگترین ئامرازەکانی خۆی لە گەیاندنی ڕاستیدا قورس دەکات، ئێمە پێویستمان بە پاراستن، پشتیوانی بەردەوام،بەدواداچوونی بێوچان هەیە.


لە کۆتایی کۆبوونەوەکاندا، زۆرێک لە بەشداربووان هیوای قووڵی خۆیان دەرببڕی کە ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بەردەوام بن،تەنانەت مەودایان فراوانتر بێت، زۆرترین ژمارەی ژنانی ڕۆژنامەنووس بگرێتەوە، بەتایبەتی  ئەو کۆبونەوەیە دەروونییەی کە دیمەنەکانی جەنگ و پێشێلکارییەکان بەجێی دەهێڵن.

 

ماڵی ڕۆژنامەگەری... پاڵپشتی لە دڵەوە بۆ ژنانی بەرەکانی پێشەوە

دامەزراوەی ماڵی ڕۆژنامەگەری فەلەستین جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کۆبوونەوەیە بەشێکە لە دیدێکی فراوانتر، هەوڵی بەهێزکردنی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەدات،بە ئامرازەکانی بەرەنگاربوونەوە و دابینکردنی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی لە ژینگەیەکی سەخت و ئاڵۆزدا، ئەم کۆبونەوانە کە سەدان ژنانی ڕۆژنامەنووسی کرابوونە ئامانج بە قۆناغ لەژێر سەرپەرشتی دەروونناسان ،گرتنەبەری میتۆدی زانستی کە سەلامەتی بەشداربووان مسۆگەر دەکات و هەستی ئاسایش و سوپاسگوزارییان بەهێز دەکات.

 

لە کەرتێکی ماندوو لە جەنگدا، ژنانی ڕۆژنامەنووس بە کامێرا، قەڵەم و ڕاستییانەوە بەردەوام دەبن لە ڕۆیشتن بەسەر داروپەردووەکاندا، لە کاتێکدا هەندێکیان هەواڵەکان وەک مانشێتێک مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەم ژنانە وەک برینێکی خوێناوی لەنێویدا دەژین، هەرچەندە پاڵپشتی دەروونی جەنگ ڕاناگرێت، بەڵام ئازایەتی مانەوە بە دڵ دەبەخشێت، و هەندێک هاوسەنگی بۆ ڕۆح دەگەڕێنێتەوە بۆ تەواوکردنی جەنگەکەی بۆ وتنی ئەوەی دەترسێت بیڵێت، لەنێوان پەرتوکی یاداشتە فرمێسکە پڕەکان،ئامێرەکانی پەخش لە ژێر بۆردوماندا،ژنە ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی وەک نازناوی خۆڕاگری نەشکاو دەمێنێتەوە هەرچەندە ناخۆشیەکان درێژە بکێشن.