ژنانی ئێزیدی: لە ٨ی ئاداردا لە مەیدانەکان دەبین

ژنانی ئێزیدی ڕۆژی ٨ی ئاداریان بە ڕۆژی ڕاپەڕینی ئازادی ژنان پێناسە کرد و وتیان: لە ٨ی ئاداردا لە مەیدانەکان دەبین.

شەنگال

 

دوای فەرمانی ٧٤ی شەنگال، ژنانی ئێزیدی بە ناسینی بیری ئازادی دەستیان کرد بە خەبات و ڕێکخستنی خۆیان، بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، ژنانی ئێزیدی هەست و بیری خۆیان دەربڕی، ئاماژەیان بەوەکرد پێش فەرمانەکە، ئەوان نەیاندەزانی کە ڕۆژێکی لەو شێوەیە هەیە بۆ ژنان، بەڵام ئێستا بە ناسینەوەی بیری ڕێبەر ئۆجالان لە مەیداندان.

 

سێڤی خوەدێدا، وتی: دەربارەی ئەو ڕۆژانە نەماندەزانی پێش فەرمانەکە، بەڵام دوای فەرمانەکە، ئاگاداری ٨ی ئادار بووین.

 

"ژنانی ئێزیدی ئێستا لەسەر پێی خۆیانن"

سێڤێ خوەدێدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئێزیدییەکان تینوو بوون و لە ماوەی فەرمانەکەدا زۆر شتی ناخۆشیان بینی و وتی: دوای ئەوەی ئەم شتانەیان بینی، ژنان تێگەیشتن و خۆیان ڕێکخست، ئەوان تێگەیشتن کە دەتوانن ژیانی خۆیان و هەموو کۆمەڵگە بەڕێوە ببەن، سەرەڕای هەموو شتە خراپەکان، ژنانی ئێزیدی هەستانەوە و خۆیان ڕێکخست و بەرخۆدانیان کرد.

 

سێڤێ خوەدێدا ڕایگەیاند، ئەوان ڕاستیی خۆیان لە بیرو فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسی و خۆیان پەروەردە کرد، لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە ژنانی ئێزیدی کردو وتی: داوای من بۆ دایکان و ژنانی ئێزیدی ئەوەیە لە فەرمانە فاشیستییەکان تێبگەن، خۆیان پەروەردە بکەن، ڕێکبخەن و لەسەر پێی خۆیان بوەستن.

 

"ڕۆژی ڕاپەرینی ئازادی ژنانە"

دەلال ڕەڤ پیرۆزبایی ٨ی ئاداری لە هەموو ژنان کردو وتی: گەریلای یەژا ستار کە دوای فەرمانەکە هاتنە شەنگال، زۆر کاریان کرد بۆ گەیشتن بەو ئاستە و سەرکەوتنی ئەوان بوو.

 

دەلال ڕەڤ ڕۆژی ٨ی ئاداری بە ڕۆژی ڕاپەڕین بۆ ئازادی ژنان پێناسە کرد و ڕایگەیاند، پێش فەرمانەکە ئاگاداری ئەم ڕۆژەی پێش فەرمانەکە نەبوون و وتی: پیش فەرمانەکە ئاگاداری ئەم ڕۆژە نەبووین، بەتایبەتی دوای ئەوەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەرمان ناسی ئەم ڕۆژەمان ناسی.

 

"دەسەڵات و دڕندەیی پیاوان قبوڵ ناکەین"

 

دەلال ڕەڤ وتیشی: لەم ڕۆژەدا ژمارەیەکی زۆر لە ژنان کوژراون، بۆیە ئەمە ڕۆژی ڕاپەرین و بەرخۆدانە و داوا لە هەموو ژنانی ئێزیدی و ژنانی ستەملێکراو دەکەم کە هەستن و دەسەڵات و ستەمی پیاوان قبوڵ نەکەن و خۆیان لە کۆیلایەتی ڕزگار بکەن. لە لایەکی ترەوە، ژنان دەتوانن هەموو شتێک بکەن، ئەرکی ماڵەوە ئەنجام بدەن، کاری سیاسی بکەن، کاری سەربازی بکەن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، دەلال ڕەڤ ڕایگەیاند کە هیوای ئەوەیە کە ژنان لەم ڕۆژەدا هەستن و بەرخۆدان بکەن.