ڕێپاک بوڵتەنی ئەیلوولی دەربارەی ژن و ئاشتی بڵاوکردەوە
ڕێپاک" هەواڵنامەی مانگی ئەیلوولی بە باسکردن لە ژن و ئاشتی بلاوکردەوەو تێیدا هاتووە: ﺋﺎﺷﺘﯽ ﺑﯚ ژﻧﺎﻧﯽ ﮐﻮرد ﺗﻪﻧﯿﺎ ﮐﯚﺗﺎﯾﯿﻬﺎﺗﻨﯽ ﭼﻪک و ﺷﻪڕ ﻧﯿﯿﻪ. ﺋﺎﺷﺘﯽ ﺋﻪوەﯾﻪ ﮐﻪ ژن ﺑﺘﻮاﻧێت ﺑێ ﺗﺮس ﺑﮋی، ﺑﺨوێنێت، ﮐﺎر ﺑﮑﺎت، ﺑڕﯾﺎر ﺑﺪات و ﺳﻪﺑﺎرەت ﺑﻪ داﻫﺎﺗﻮوی ﺧﯚی ﺧﺎوەن ﻗﺴﻪ بێت.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ئافرەتانی کورد "ڕێپاک" مانگانە هەواڵنامەی خۆی "بوڵتەن" بڵاودەکاتەوەو هەر مانگەو تیشک دەخاتە سەر بابەتێکی پەیوەندیدار بە ژنان، هەواڵنامەی مانگی ئەیلوولی ڕێپاک تایبەتە بە باسکردن لە ژن و ئاشتی.
ژن ﻟﻪ ﭘڕۆﺳﻪی ﺋﺎﺷﺘﯿﺪا
ﭘڕۆﺳﻪﮐﺎﻧﯽ ﺋﺎﺷﺘﯽ ﮐﻪ ﺗﻪﻧﯿﺎ ﻟﻪﻧێوان ﻫێزە ﺳﯿﺎﺳﯽ و ﺳﻪرﺑﺎزﯾﯿﻪﮐﺎﻧﺪا دەﺑﺮێنەڕێ، زۆرﺟﺎر ﭘﻪﯾﻮەﻧﺪﯾﯿﺎن ﻟەگەڵ ﻣﻪرج و دۆﺧﯽ ﮐﯚﻣەڵگەدا ﮐﻪم دەﮐﻪﻧﻪ وە. ﺑەڵام ﺋﺎﺷﺘﯿﯽ ڕاﺳﺘﻪﻗﯿﻨﻪ دەبێت ﻟﻪ ژﯾﺎﻧﯽ ڕۆژاﻧﻪی ﺧﻪڵکدا ﺑونیاد بنرێت، ﻟﻪﺑﻪر ﺋﻪوە ژﻧﺎﻧﯽ ﻧﺎو ﮐﯚﻣﻪڵگە ڕاﺳﺘﻪوﺧﯚ ﭘﻪﯾﻮەﻧﺪﯾﺪارن ﺑﻪ ﮐێشەﮐﺎﻧﯽ ﺧێزان، ﻣﻨﺪاڵ، ﭘﻪروەردە، ﺋﺎﺑﻮوری و ﮐﯚﻣﻪڵایەتییەوەیە، دەﺗﻮاﻧﻦ دﯾﺪﮔﺎ و ڕواﻧﮕﻪﯾﻪﮐﯽ ﮔﺮﻧﮓ ﺑﺨﻪﻧﻪ ﺳﻪر ﭘﺮۆﺳﻪی ﺋﺎﺷﺘﯽ. ژن ﻟﻪ ﭘﺮۆﺳﻪی ﺋﺎﺷﺘﯿﺪا دەﺗﻮاﻧێت ﻟﻪ ﭼﻪﻧﺪ ﺑﻮاری ﺳﻪرەکییدا ڕۆڵی ﮔﺮﻧﮓ ﺑﮕێڕێت: ﻟﻪ داﻧﻮﺳﺘﺎﻧﻪ ﺳﯿﺎﺳﯿﯿﻪﮐﺎﻧﺪا، ﻟﻪ ﻟﯿﮋﻧﻪ ﮐﺎﻧﯽ ﺋﺎﺷﺘﯿﺪا، ﻟﻪ ڕێﮑﺨﺮاوە ﮐﯚﻣﻪڵایەتییەکاندا بﻪ ﭘﻪ روەردەی ﺋﺎﺷﺘﯿﺪاو ﻟﻪ ﭼﺎرەﺳﻪرﮐﺮدﻧﯽ ﻧﺎﮐﯚﮐﯿﯿﻪ ﮐﯚﻣﻪڵایەتییەکاندا ﻫﺎوﮐﺎت، ژﻧﺎن دەﺗﻮاﻧﻦ ﻟﻪ ﻧێوان ﮐﯚﻣﻪڵگە ﺟﯿﺎوازەﮐﺎﻧﺪا ﺑﺒﻨﻪ ﭘﺮدێک ﺑﯚ ﺗێگەیشتن و ﻧﺰﯾﮑﺒﻮوﻧﻪوە، ﺑﯚ ﺋﻪ م ﻣﻪ ﺑﻪ ﺳﺘﻪ دەﺑێت ﻧﻮێنەراﯾﻪﺗﯿﯽ ژﻧﺎن ﻟﻪ ﻫﻪﻣﻮو ﺋﺎﺳﺘﻪکانی ﭘﺮۆﺳﻪی ﺋﺎﺷﺘﯿﺪا ﻣﺴﯚﮔﻪر ﺑﮑﺮێت، ﺑﻮوﻧﯽ ﭼﻪﻧﺪ ژﻧێک ﻟﻪ ﮐﯚﺑﻮوﻧﻪوە ﺳﯿﺎﺳﯿﯿﻪﮐﺎﻧﺪا ﺑﻪﺲ ﻧﯿﯿﻪ، دەﺑێت ژﻧﺎن ﻟﻪ ﺑڕﯾﺎرداﻧﺪا ﺧﺎوەن ﻫێزو ﻣﺎﻓﯽ ﺑڕﯾﺎردان ﺑﻦ، ﺋﻪو ﺋﺎﺷﺘﯿﯿﻪی ژﻧﺎن ﺗﻪﻧﯿﺎ ﺗﻪماشاکەری ﺑﻦ، ﺋﺎﺷﺘﯿﯿﻪﮐﯽ ﮐﻪﻣﻮﻛﻮرت و ﻧﯿﻮەﻧﺎﭼڵە.
ﺋﺎﺷﺘﯽ و ﺋﺎزادﯾﯽ ژﻧﺎن
ﻟﻪ ﮐﯚﻣﻪڵگەی ﮐﻮردﯾﺪا ﮐێشەی ﺋﺎﺷﺘﯽ و ﮐێشەی ﺋﺎزادﯾﯽ ژﻧﺎن ﻟﻪ ﯾﻪ ﮐﺘﺮ ﺟﯿﺎ ﻧﺎﻛﺮێﻨﻪ وە. ﭼﻮﻧﻜﻪ ﺷﻪڕ ﺗﻪﻧﯿﺎ ﻟﻪ ﻧێوان ﻫێێزە ﺳﯿﺎﺳﯿﯿﻪﮐﺎﻧﺪا ﻧﺎﻛﺮێت؛ ﺷﻪڕو زۆرداری ﻟﻪ ﻧﺎو ﮐﯚﻣﻪڵگەشدا دەﺗﻮاﻧێت ﺧﯚی ﻧﯿﺸﺎن ﺑﺪات، ﻟﻪبەر ﺋﻪوە ﺑونیادنانی ﺋﺎﺷﺘﯽ دەﺑێت ﺑﻪﺳﺘﺮاوە ﺑێت ﺑﻪ ﺗێکۆﺷﺎن دژی ﺗﻮﻧﺪوﺗﯿﮋی ﺳﻪر ژﻧﺎن، ﺳﺘﻪﻣﯽ ﺧێزانی، ﺟﯿﺎﮐﺎرﯾﯽ ڕەﮔﻪزی و ﻣﻪرﺟﻪ ﻧﺎﯾﻪﮐﺴﺎﻧﻪکاﻧﯽ ﺋﺎﺑﻮورﯾﯿﻪوە.
ژﻧﺎﻧﯽ ﮐﻮرد زۆرﺟﺎر دەڵێن ﮐﻪ ﺋﺎﺷﺘﯽ بێ ﯾﻪﮐﺴﺎﻧﯽ ﻧﺎﺗﻮاﻧێت ﺑﻪ ردەوام ﺑێت، ﺋﻪم ﺑﯚﭼﻮوﻧﻪ ﮔﺮﻧﮕﻪ، ﺋﻪﮔﻪر ژﻧﺎن ﻟﻪ ﺧێزان، ﮐﯚﻣﻪڵگەو ﺳﯿﺎﺳﻪﺗﺪا ﺧﺎوەن ﻣﺎﻓﯽ ﯾﻪﮐﺴﺎن ﻧﻪﺑﻦ، ﻣﻪرﺟﻪ ﺑﻨﻪڕەﺗﯿﯿﻪﮐﺎﻧﯽ ﺳﺘﻪﻣﮑﺎری ﺑﻪردەوام دەﺑﻦ، ﻟﻪبەر ﺋﻪوە ﺋﺎﺷﺘﯽ دەﺑێت ﺗﻪﻧﯿﺎ وەک ڕێککەوﺗﻨێکی ﺳﯿﺎﺳﯽ ﻧﻪﺑﯿﻨﺮێت، دەﺑێت ﺑبێتە ﭘﺮۆﺳﻪﯾﻪﮐﯽ ﮔﯚڕاﻧﮑﺎرﯾﯽ ﮐﯚﻣﻪڵایەتی.
ﭘﻪﯾﺎﻣﯽ ژﻧﺎﻧﯽ ﮐﻮرد ﺑﯚ داﻫﺎﺗﻮو
ژﻧﺎﻧﯽ ﮐﻮرد ﻟﻪ ﺳﺎڵاﻧﯽ دواﯾﯿﺪا ﭘﯿﺸﺎﻧﯿﺎن داوە ﮐﻪ دەﺗﻮاﻧﻦ ﻟﻪناو ﻣﻪرﺟﻪﮐﺎﻧﯽ زۆر ﺳﻪﺧﺘﺪا ﻫﯿﻮاو ڕێگەی ﻧﻮێ داﺑﻤەزرێنن، ڕێکخراوﺑﻮون، ﺧﯚبەڕێوەبەری ﭘەروەردە، ﺳﯿﺎﺳﻪﺗﯽ ﮐﯚﻣﻪڵایەتی و ﺗێکۆﺷﺎن ﺑﯚ ﻣﺎﻓﻪﮐﺎن ﺑﻮوﻧﻪﺗﻪ ﺑﻪﺷێک ﻟﻪ ﺋﻪم ﺋﻪزﻣﻮوﻧﻪ، ﺑﯚ داﻫﺎﺗﻮوﯾﻪﮐﯽ ﺋﺎﺷﺘﯿﺎﻧﻪ ﻟﻪ ﮐﻮردﺳﺘﺎن و ﻟﻪ ﻧﺎوﭼﻪکەدا، دەﺑێت ژﻧﺎن ﻧﻪک ﻫﻪر وەﮐﻮ ﻗﻮرﺑﺎﻧﯿﯿﺎﻧﯽ ﺷﻪڕ، ﺑەڵکو وەﮐﻮ ﺧﺎوەن ﺋﯿﺮادە، ﺑڕﯾﺎردەر و ﺑونیادنەراﻧﯽ داﻫﺎﺗﻮو ﺑﯿﻨﺮێن، دەﺑێت ﺋﻪو ﻣﻪرﺟﺎﻧﻪی ﮐﻪ ژﻧﺎن دەﺗﻮاﻧﻦ ﺑﻪ پارێزراوی و ﺋﺎزادﯾﯿﻪوە ﺑﻪﺷﺪارﯾﯽ ژﯾﺎﻧﯽ ﺳﯿﺎﺳﯽ و ﮐﯚﻣﻪڵایەﺗﯽ ﺑﺒﻦ، ﺑڕەﺧﺴێندﺮێﻦ، ﻫﻪروەﻫﺎ دەﺑێت دەﻧﮕﯽ ژﻧﺎﻧﯽ ﻫﻪر ﭼﻮار ﺑﻪ ﺷﯽ ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﻟﻪ ﭘﺮۆﺳﻪ ﺳﯿﺎﺳﯽ و ﮐﯚﻣﻪڵایەﺗﯿﯿﻪﮐﺎﻧﺪا ﺑﺒﯿﺴﺘﺮێت.
ﺋﺎﺷﺘﯽ ﺑﯚ ژﻧﺎﻧﯽ ﮐﻮرد ﺗﻪﻧﯿﺎ ﮐﯚﺗﺎﯾﯿﻬﺎﺗﻨﯽ ﭼﻪک و ﺷﻪڕ ﻧﯿﯿﻪ. ﺋﺎﺷﺘﯽ ﺋﻪوەﯾﻪ ﮐﻪ ژن ﺑﺘﻮاﻧێت بێ ﺗﺮس ﺑﮋی، ﺑﺨوێنێت، ﮐﺎر ﺑﮑﺎت، ﺑڕﯾﺎر ﺑﺪات و ﺳﻪﺑﺎرەت ﺑﻪ داﻫﺎﺗﻮوی ﺧﯚی ﺧﺎوەن ﻗﺴﻪ بێت، ﺋﺎﺷﺘﯽ ﺋﻪوەﯾﻪ ﮐﻪ ﻣﻨﺪاڵان ﻧﻪک ﺑﻪ ﺑﯿﻨﯿﻨﯽ ﺷﻪ ڕ، ﺑﻪڵکو ﺑﻪﻫﯿﻮا ﺑﻪ داﻫﺎﺗﻮوﯾﻪﮐﯽ ﺋﺎزادو پاریزراو ﮔﻪورە ﺑﺒﻦ، ﻟﻪبەرئەوە، ژن و ﺋﺎﺷﺘﯽ دوو ﺑﺎﺑﻪﺗﯽ ﻟەﯾﻪﮐﺘﺮ داﻧﻪﺑڕاون. ژن دەﺗﻮاﻧێت ﺑﺒێتە ﻫێزی ﺳﻪرەﮐﯿﯽ ﺑونیادنانی ﺋﺎﺷﺘﯽ و ﺋﺎﺷﺘﯿﺶ دەﺗﻮاﻧێت ﻣﻪرﺟﻪﮐﺎﻧﯽ ﺋﺎزادﯾﯽ ژﻧﺎن ﺑﻪﻫێزتر ﺑﮑﺎت، ﻟﻪ دۆﺧﯽ ﮐﻮردﺳﺘﺎﻧﺪا، ﮐﻪ ﮐێشەی ﺳﯿﺎﺳﯽ، ﻧﻪﺗﻪوەﯾﯽ و ﮐﯚﻣﻪڵایەتی ﻫێشتا ﭼﺎرەﺳﻪرﯾﯿﻪﮐﯽ دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯿﮏ دەﺧﻮازرێت، ﺑﻪﺷﺪارﯾﯽ ژﻧﺎن ﻧﻤﺎﯾﺸﯽ ﻧﯿﯿﻪ؛ ﺑﻪڵکو ﭘێداوﯾﺴﺘﯿﯿﻪﮐﯽ ﺑﻨﻪڕەﺗﯿﯿﻪ، ﺋﺎﺷﺘﯿﯽ ڕاﺳﺘﻪﻗﯿﻨﻪ ﻟﻪو ﮐﺎﺗﻪدا پێکدێت ﮐﻪ ژﻧﺎﻧﯽ ﮐﻮرد ﻧﻪک ﻫﻪر ﻟﻪﺳﻪر ﻣێزی ﺋﺎﺷﺘﯽ ﺋﺎﻣﺎدەﺑﻦ، ﺑەڵکو ﻟﻪ ﺑﻨﯿﺎﺗﻨﺎﻧﯽ ﺋﻪ و ﻣێزەدا ﺧﺎوەن ڕۆڵی ﺳﻪرەﮐﯽ ﺑﻦ، ﭼﻮﻧﻜﻪ ﺋﺎﺷﺘﯽ ﺑێ ژﻧﺎن ﮐﻪ ﻣﻮﻛﻮرﺗﻪ، ﺑﻪڵام ﺋﺎﺷﺘﯿﯽ ﺑﻪ ﺋﯿﺮادەی ژﻧﺎن دەﺗﻮاﻧێت ﺑﺒێتە ﺑﻨﻪﻣﺎی ﮐﯚﻣەڵگەﯾﻪﮐﯽ ﯾﻪﮐﺴﺎن، ﺋﺎزاد و دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯿﮏ.