ژنانی وان: بۆچی تاوانبارەکانی ڕۆژین دەپارێزرێن؟

دوو ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ڕۆژین کابایش تێدەپەڕێت کە دوای ١٨ ڕۆژ لە دیارنەمانی تەرمەکەی دۆزرایەوە، ژنانی وان کاردانەوەیان بەرامبەر بە نەناسینی ئەو کردەوانە نیشان دا و پرسیاریان کرد "بۆچی تاوانبارەکانی ڕۆژین دەپارێزرێن؟.

مەمیهان هلبین زەیدان

 

وان-ڕۆژین کابایش، خوێندکاری زانکۆی ڤان یوزونجو یڵ (YYU) تەمەن ٢١ ساڵ، لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، دوای ئەوەی بەشەناوخۆییەکەی بەجێدەهێڵێت، بێسەروشوێن دەبێت، دوای ١٨ ڕۆژ تەرمەکەی لە کەنار دەریا دۆزرایەوە.

 

وەڵامی پرسیاری "ڕۆژین کابایش چی بەسەر هات؟" لە یەکەم ڕۆژەوە ڕوون نەبووەتەوە.

 

هەرچەندە لە ڕاپۆرتی سەرەتایی پزیشکی دادوەریدا هۆکاری مردنەکەی بە "خنکان لە ئاو"دا هاتووە، بەڵام لە پشکنینی دوای مردنیدا نموونەی دی ئێن ئەی دوو پیاوی جیاواز لەسەر تەرمی ڕۆژین دۆزرایەوە، لێدوانی شایەتحاڵانی بێناو سەبارەت بە جوڵەی ئۆتۆمبێلەکە و هەتەشە لە دەوروبەری بەشەناوخۆیی و لە کەنار دەریا لە شەوی ڕووداوەکەدا زیادکرا بۆ دۆسییەکە،

مۆبایلەکە کە بۆ کردنەوەی کۆدەکە ڕەوانەی تاقیگەی پزیشکی دادوەری لە ئیسپانیا و چین کرابوو، بەهۆی مەترسی سڕینەوەی داتاکانەوە نەکرایەوە.

 

لەم دواییانەدا و لە ساڵی ٢٠٢٦دا بەهۆی دۆزینەوەی ئەو دەرمانانەی کە دەتوانن ببنە هۆی لەکارکەوتنی کۆئەندامی هەناسەدان لە گەدەی ڕۆژین کابایش و کەم ڕاپۆرتی ئەو ئەفسەرانەی پزیشکی دادوەری کە پشکنینی جەستەیان ئەنجامداوە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردەوە.

 

ئەو ژنانە کە تەنانەت دوای دوو ساڵ بەسەر دیارنەمان و مردنی ڕۆژین کابایشدا کاردانەوەیان هەبووە بەرامبەر بە ڕووننەبوونەوەی دۆسیەکە، داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و وتیان تاوانباران دەپارێزرێن.

 

”دەمانەوێت دۆسیەکە ڕوون بکرێتەوە”

سیبێلەل ئاڤاگ، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ستار ئاماژەی بەوەدا، کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا هیچ ڕێوشوێنێک نەگیراوەتەبەر و وتی: ئێمە دادپەروەریمان دەوێت بۆ ڕۆژین کابایش، تاوانباران ڕوونن، دۆسیەکە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە، بەڵام هێشتا هیچ شتێکی کۆنکرێتی نییە، دەمانەوێت دەستبەجێ دۆسیەکە ڕوون بکرێتەوە، نامانەوێت ژنێکی تری وەک ڕۆژین کابایش لەدەست بدەین. دادپەروەری بۆ ڕۆژین!.

 

”تاوانباران هاوکارانی دەوڵەتن”

ماسید ڤارهان، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ڕێگای ئارموش، کە ڕایگەیاندووە، لە شوێنی ڕووداوەکە بووە وتی: دوو ساڵ بەسەر دیارنەمان و کوشتنی ڕۆژین کابایشدا تێپەڕیوە، لەبەرئەوەی دەوڵەت تاوانباران دەپارێزێت، هێشتا ناسنامەیان نادیارە،  ئێمە ئەم هەڵوێستە قبوڵ ناکەین، پیاوان دەکوژن و دەوڵەتیش ئەمە پەردەپۆش دەکات، بەسە، تاوانباران هاوکارانی دەوڵەتن، ڕۆژین کچی هەموو کەسێکە، کچەکانمانی ئێمەش دەچنە قوتابخانە، ئێمە داوای دادپەروەری دەکەین بۆ ڕۆژین، بۆ هەموو ژنان، با دەستبەجێ ئەوانەی ڕۆژینیان کوشتووە بدۆزرێنەوە و دەوڵەت تاوانباران نەپارێزێت.

 

”تا ئەمڕۆش بکوژەکانیان کاشکرانەکردووە”

حەنیفە کاچاک، بیری هێنایەوە، کە ڕۆژین کابایش هاتۆتە وان بۆ خوێندن لە زانکۆ و وتی: ڕۆژین کوژراوە، بەڵام تا ئێستا بکوژەکەی نەدۆزراوەتەوە،ئەو خوێندکار بووە، دەمانچەی نەبووە، پێنووس و دەفتەرێکی پێبووە، تا ئەمڕۆش بکوژەکانیان کاشکرانەکردووە و دەیانپارێزن، بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە دەکەین تا کۆتایی.

 

”ئەوان ڕووناکی نادەن، بەڵکو پەردەپۆشی دەکەن”

زەینەب ئەربەگە وتی: دوو ساڵ تێپەڕیوە، هیچ شتێک نەکراوە بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخرێتە سەر ئەو دۆسیەیە، بەڵام هەموو شتێک دەکەن بۆ پەردەپۆشکردنی، ئەمڕۆ ئێمە لە شەقامداین و تا کۆتایی بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە دەکەین، ئێمەش وەک هەموو ژنانی ئەم وڵاتە هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی ئەمە چارەنسووی ژنێکی دیکە نەبێت، هەرگیز ناتوانن لەم وڵاتە ژنێک بێدەنگ بکەن و ناتوانن ڕێگریمان لێبکەن لە بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیە.

 

”ڕۆژین کچی هەموومانە”

خاتوون ئایدۆگموش جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوان لەسەر شەقامن بۆ ڕۆژین کابایش و داوای دادپەروەری کرد و وتی: ڕۆژین کچی هەموومانە، تا کۆتایی لەسەر شەقام دەبین، دەستبەرداری دۆسیەکە نابین، تاوانبارانی ڕۆژین ڕوونە، بەڵام نایکەن بە ئاشکرا، بەرپرسانیش دەترسن، ئەگەر نەترسانایە، ئەمڕۆ لێرە دەبوون، چونکە دەوڵەتە لە پشت کردەوەکانیانەوەیە.

 

”ئێمە دەستبەرداری ئەم دۆسیەیە نابین”

یەڵدز چەتین ڕوونیکردەوە، کە ماوەی دوو ساڵە تاوانباران نەدۆزراونەتەوە، وتی: ژنان هەموو ڕۆژێک دەکوژرێن، گولستان دۆکو، نارین گوران، ڕۆژین کابایش دەکوژرێن، ئێمە وەک ژنانی خەڵکی وان دوو ساڵە لەسەر شەقامەکانین بۆ ئەوەی دەنگمان ببیستن، تا تاوانباران نەدۆزرێتەوە و دادگایی نەکرێن، دەستبەرداری ئەم دۆسیەیە نابین، هەمیشە دەنگ بەرز دەکەینەوە بۆ ئەوەی ئەم دۆسیەیە دانەخرێت.

 

”تاوانباران دەپارێزرێن”

شەفەق ئەرکمەن ئۆزانلی، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی ستار ڕایگەیاند، کە تاوانباران دەپارێزرێن، هەروەها تا سیاسەتەکانی بێ سزایی بەردەوام بێت، تاوانباران نادۆزرێتەوە، وەک لە دۆسیەکانی تردا، ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی دوای ساڵێک بڵاودەکرێتەوە و هیچ لێدوانێکی ڕوون لەلایەن پەیمانگای پزیشکی دادوەری (ATK)ەوە نییە، هەربۆیە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە تاوانباران پارێزراون، بۆ دۆزینەوەی تاوانباران  پێویستە میکانیزمە پێویستەکانی دەوڵەت جێبەجێ بکرێت.