ژنانی ئێزدیخان لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا پەیامێکیان بۆ بەرزکردنەوەی تێکۆشان دا

ژنانی ئێزدیخان لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا لەبەردەم خوێندنگەی سوورەوە کە بۆ ئەوان مانایەکی تایبەتی هەیە ڕێپێوانیان کردو پەیامی بەهێزکردنی تێکۆشانیان دا.

شەنگال

 

لە ١٨ تشرینی دووەمەوە تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "TAJÊ" بۆ پێشوازیکردن لە ڕۆژی جیهانیی دژ بە توندوتیژی دژی ژنان بەشداری چالاکی بووە لەو کاتەوە سیمینار بۆ ژنانی لادێ ساز کرا ژنان بە هەمان بۆنەیەوە ڕێپێوانیان کرد ڕێپێوانەکە لەبەردەم قوتابخانەی سوورەوە دەستیپێکرد، کە دەکەوێتە ناوەندی شارەوە، ڕێپێوانەکان ئاڵای"TAJÊ"یان بەرزکردەوە، بە دروشمی "ئێمە بە رێکخراوی ژنان و تێکۆشانی هەزاران ساڵە تۆڵە دەکەینەوە" ڕیهام هیجو، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی باسی لە گرنگیی ئەو ڕۆژە کرد کە پاش ڕێپێوانەکە گەیشتە پەڕینەوەی یارمۆک بۆ ناو شارەکە.

 

"ڕۆژی تۆڵەی ژنان"

ڕیهام لە وتارەکەیدا ٢٥ی تشرینی دووەمی بە ڕۆژی تۆڵەسەندنەوە و بەرخۆدانی ژنان وەسفی کرد و وتی: "ئێمە لەم ڕۆژەدا ڕەخنە لە هەموو ژنان دەگرین ژنان لەم ڕۆژەدا نەک هەر توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ ڕووبەڕووی توندوتیژی و کۆیلایەتی دەبنەوە، ڕەنگە شێوازەکانی توندوتیژی لە هەموو وڵاتاندا وەک یەک نەبن، بەڵام لە هەمان ئەو عەقڵییەتەدان کە سروشتی ژنان بە ئامانج دەگرن ئێمە وەک ژنانی ئێزدی ڕووبەڕووی چەندین شێوازی توندوتیژی بووینەتەوە گەورەترین شت ئەو فەرمانانەیە کە لەسەر کۆمەڵگاکەمان جێبەجێ کراون چونکە ژنان هەمیشە بە هەموو فەرمانێک کرانە ئامانج، بەڵام ئەمڕۆ دوای گەیشتنیان بە بیرۆکەی ئازادی لە ژێر چەتری تاژدا ژنان خاوەنی ئیرادە و دەسەڵاتن ژنانی شەنگال بە ناوی یەژەشە هێزی خۆیان دامەزراند و لە دژی چەتە دڕندەکان بە ناوی داعش شەڕیان کرد لە ئێستاوە ئەم تێکۆشانە بەهێزتر دەبێت و بەردەوام دەبێت ئێمە لەو بڕیارەدا یاخی دەبین تا شوێنی پێشەنگی ژنانی ئێزدی بە باوەڕمان بدەینێ".

 

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات

جێگای بەبیرهێنانەوەیە، کە خوێندنگای سووری مارسی ژنانی شەنگال لەوێوە دەستیپێکرد، کە ژنانی ئێزدی کە ڕفێندراون لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعشدا لە ساڵی ٢٠١٤دا لەوێدا کۆدەکرانەوەو دەفرۆشران،  بۆیە دەستپێکردنی رێپێوانەکە لەو خوێندنگایە پەیامێک بوو بۆ دەوڵەتی نێرینە و ئاماژە بەوە دەکات کە ژنانی ئێزدی بەهێزن و ئیرادەیان هەیە.