ژنانی ئێزدی: چەتەکان فەرمان لەسەر گەلی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەکەن
لەیلا شەرەف، ئەندامی ئەنجومەنی تاژێ ڕایگەیاند، ٤٢ هەزار چەتە هێرشیان کردووەتە سەر دوو گەڕەک، ئەم چەتانە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی مەدەنی، تەنانەت هێرشیان کردووەتە سەر نەخۆشخانەکانیش، ڕێگرییان لە چارەسەرکردنی بریندارەکان کردووە.
جیهان زەمۆ
شنگال-چەتەکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورک لە ٦ی کانوونی دووەمەوە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەنە سەر خەڵک و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەشەوە خەڵکێکی زۆر بە ژن و منداڵیشەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە سەرەتاوە خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستان لە دژی ئەو هێرشانە لە شەقامەکاندا خۆپیشاندانیان کردووە، لەیلا شەرەف، ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی"تاژێ" و زەهدیە شەمۆ، ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی"تاژێ" لە سیبای سەبارەت بە هێرشەکان بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.
لە سەرەتای قسەکانیدا، زەهدیە شەمۆ، ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی"تاژێ" لە سیبای، ڕایگەیاند، کە ئەوان لە ڕێپێوان بۆ خەڵکی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە نین و وتی: ئێمە ڕێپێوانێکی جەماوەریمان ئەنجامدا بەهۆی هێرشەکانی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئەوەی ئەمڕۆ لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەگوزەرێت فەرمانێکە، ئێمە دەمانەوێت بەم کردەوانە پشتیوانی گەلەکەمان بکەین لەم دوو گەڕەکە، کەوتنە بەر هێرشی زۆر جددی و زۆرێک لە دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا، لە ڕۆژئاوا هەڕەشەی گەورە بۆ سەر گەلەکەمان هەیە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە هەمووان پێویستیان بە پاڵپشتیکردن و بەرخۆدانی گەلەکەمان هەیە.
"ئەگەر ئەمڕۆ هەڵنەستین، هەمان مەترسی بۆ ئێمەی ئێزدیش دەگرێتەوە"
لە درێژەی قسەکانیدا، زەهدیە شەمۆ ئاماژەی بەوەدا، کە چەتەکان بە ژمارەیەکی زۆر هێرشیان کردووەتە سەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و لە ئەنجامدا زۆرێک لە خەڵکی هاوڵاتیانی کوژراون، وتی: ئێمە کۆمەڵگەی ئێزدی لە هەموو کەسێک زیاتر پێویستمان بە پاڵپشتی خەڵکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە هەیە، ئەگەر ئێمە کۆمەڵگەی ئێزدی دەست لە خەڵکەکە نەدەین لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ئەمڕۆ، سبەی هەمان هێرش بۆ سەر کۆمەڵگەکەمان ئەنجام دەدرێت، ئەم چەتانە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدەن و خەڵکێکی زۆریش لەو هێرشانەدا ئەشکەنجە دراون و کوژراون هەمووان پێویستیان بە پشتیوانی گەلەکەمانە لە ڕۆژئاوا.
‘هەزاران باند هێرشیان کردە سەر ٣٠٠ ئەندامی ئاسایشی ناوخۆ’
لەیلا شەرەف، ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی"تاژێ " ڕایگەیاند، لە ٦ی کانوونی دووەمەوە ٤٢ هەزار چەت هێرشیان کردووەتە سەر ئەم دوو گەڕەک و وتی: ئەم چەتانە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر خەڵکی مەدەنی، تەنانەت هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەکان، ڕێگرییان لە وەرگرتنی چارەسەری بریندارەکان کردووە، ئەم هێرشە نامرۆڤانەیە. هەرگیز نابێت قبوڵ بکرێت، وەک چۆن لە ڕۆژی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ دا دایک و منداڵەکانمان کوژران، ئەمڕۆش لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە هەمان کاریان بەرامبەر گەلەکەمان کرد، چەند ڕۆژێکە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بەدواداچوون بۆ هێرشەکانی سەر گەلەکەمان دەکەین، لە هەموو شوێنێک ئەو کۆمەڵکوژییە دەبینین کە لەوێ ئەنجام دەدرێت، پێویستە هەموو لایەک دەستبەجێ پشتیوانی گەلەکەمان بکەن لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە.
'‘ئێمە و ڕۆژئاوا یەکین’'
لەیلا شەرەف بانگەوازێکی تایبەتی ئاڕاستەی ژنانی ئێزدی کرد و وتی: هەروەک چۆن گەلانی ڕۆژئاوا بە هەموو سەرچاوەکانیانەوە لە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤دا بۆ کۆمەڵگەکەمان پێداویستی کۆکردەوە، پێویستە ئێمە بە تایبەت ژنانی ئێزدی لە دژی ئەو هێرشانە بجەنگین، تا دڵۆپێک خوێنمان هەبێت، ئێمەی ژنانی ئێزدی دەبێت پاڵپشتییەکی زۆر لە گەلانی ڕۆژئاوا بکەین.