" بێدەنگی بەرامبەر کوشتنی ژنان دەشکێنین لە چیرۆکی ئازارەوە بۆ دەنگی گۆڕانکاری"

بەهار مونزیر، یەکێک لە ڕێکخەرانی هەڵمەتی دژ بە کوشتن و خۆسووتاندنی ژنان دەڵێت: هەڵمەتی دژ بە کوشتن و خۆسووتاندنی ژنان، تەواوی شار و شارۆچکە و گوندەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، تا بتواندرێت ژیانێکی ئاشتی و پێکەوەیی بۆ ژنان هەبێت.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی_  کوشتن و خۆسووتاندنی ژنان تەنها تراژیدیای ژیانێکی تاک نییە، بەڵکو برینێکی قوڵە لە جەستەی کۆمەڵگەدا، برینێک کە لەبێدەنگی و ئاساییبوونی توندوتیژییەوە قووڵتر دەبێتەوە، لە کاتێکدا ژنانێک بەهۆی توندوتیژی و فشارە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکانەوە ڕووبەڕووی مردن و ئازاری جەستەیی و دەروونی دەبنەوە، تۆڕی هەشتی مارس بە هەڵمەتییەکی هۆشیاری لە شاری کەرکووک و ئاستی هەرێمی کوردستاندا هەوڵ دەدات ئەم دیاردەیە لە چوارچێوەی بێدەنگیدا نەهێڵێتەوە، هەڵمەتەکە بە بەشداریی چالاکوانانی مافی ژنان، هونەرمەندان، پارێزەران و ژنانی ڕووبەڕووبووی توندوتیژی، بە بەکارهێنانی دۆکیۆمێنتاری، کۆکردنەوەی واژۆ، چالاکیی مەیدانی و ڕاگەیاندنی کۆمەڵایەتی، هەوڵ دەدات چیرۆکی ژنانی قوربانی بگەیەنێتە بەردەم کۆمەڵگە و هاوڵاتیان بانگهێشتی بەشداری لە ڕێگریکردن لە کوشتن و خۆسووتاندنی ژنان بکات، بەڵکو بتوانن هیچ ژنێک چیتر ببێتە قوربانیی بێدەنگی و بێهیوایی، کە هەڵمەتەکە لە سەرەتای تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ ەوە دەستپێدەکات، تەواوی شار و گوندەکانی هەرێمهی کوردستان دەگرێتەوە.

 

بەهار مونزیر، بەڕێوەبەری تۆڕی ٨ی مارس و یەکێک لە ڕێکخەرانی هەڵمەتی دژ بە کوشتن و خۆسووتاندنی ژنان، ئاماژەی بەوەکرد، لە ٩ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٦ەوە، هەڵمەتی دژ بە خۆکوشتن و خۆسووتاندنی ژنان ڕاگەیەندرا، وتی: هەڵمەتێک لەسەر ئاستی هەرێم و شاری کەرکوک بۆ دژ بە هوشتن و خۆسووتاندنی ژنان ڕاگەیەندارا، سەرەتا وەک هۆشیارییەک بۆ ڕواگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان دەستمان بە بڵاوکردنەوەی هەڵمەتەکەکرد،  هەبوونی ئەم هەڵمەتە ماوەی هەشت مانگ بۆ ساڵێک دەخایەنێت، تا لە پرسی ڕێکخراوەکان بۆ پرسی کۆمەڵگە بگوازرێتەوە، هەروەها لە ڕێگەی دیکۆمێنتارییەوە ئازار و کارەساتەکانی بەسەر ژنان هێندراوە بخەینە بەر چاوی هاوڵاتیان، زۆرێک لە ژنان لە ڕێگەی هەوڵدانی خۆکوژی و خۆسووتاندنەوە دوچاری چەندین کێشەی تەندروستی و ڕوخساریان بونەتەوە، لە ڕێگەی بەدیکۆمینتکردنیانەوە دەیخەینە بەر دیدی هاووڵاتیان تا چیتر کوشتنەکانی ژنان ئاسای نەبیندرێن، لە ساڵی نەوەدەکات تاوەکو ئێستەش کوشتنەکانی ژنان بەردەوامی هەیە، لە درێژەی هەڵمەتەکەدا کۆکردنەوەی واژوو بۆ دژی کوشتنەکانی ژنان هەیە، لە ناو بازاڕ و کۆمەڵگەدە واژوو کۆدەکەینەوە، پاشان ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن دەتوانن لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە واژوەکانیان بنێرن، دواتر سەردانی کردنی " نەخۆشخانەی ئیمەرجنسی" یە کە زۆرێک لە نەخۆشخانەکانی سوتاوی بەدەست خۆسوتاندن و ناچارکردن بە سوتانی ژنانەوە دەناڵێنن، دواتر لەڕێگەی هونەرمەندان و بەرنامەی تەلەفزیۆنەکانەوە پەیامیان بۆ هاوڵاتیان هەبێت، هەروەها لە ڕێگەی کۆڕ و سیمینارەکاندا، لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هۆشیار دەکەینەوە. 

 

هەڵمەتەکە تەواوی کوچەو کۆڵانەکان دەگرێتەوە

لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە، ئامانجی هەڵمەتەکە هۆشیارکردنەوەی تەواوی توێژەکانی کۆمەڵگەیە، لەڕێگەی وەگرتنی ڕێگەپێدان بە کارو چالاکییەکان ڕاوەستە دەکەین تا بتوانین بە ئازادی لە لایەن وەرگرتنی مۆڵەتەوە هۆشیارییەکان بڵاوبکەینەوە، وتی: هەڵمەتەکە تەواوی کوچەو کۆڵانەکانی شار دەگرێتەوە، لە کۆڵانەکاندا نوێنەرمان دەبێت، پاشان خوێندنگە و زانکۆکان ڕێگەی سەرکەوتنی هەڵمەتەکەمانن، پاشان بنکەکانی تەندروستی و فەرمانگە حکومییەکان پێویستە هەڵمەتەکەیان پێبگات، هەروەها لە ڕێگەی سۆشیاڵمیداوە ئامانجمانە تەواوی هاوڵاتیان هۆشیاربن، هەڵمەتەکەمان تەنها شارەکان ناگرێتەوە، بەڵکو گوندەکانی کوردستانیش دەگرێتەوە.

 

" بەشێک لەو کەسانەی لە هەڵمەتەکەدا بەشدارن خانەوادەی ژنێکی کوژراون"

باسی لە بیرۆکەی هەڵمەتی دژ بە کوشتن و خۆسووتاندنی ژنان کردو وتی: لە ستراتیجی تۆڕی ٨ی مارسدا، چەندین خاڵمان هەیە، یەکێک لە خاڵەکانمان دژی خۆکوژی و خۆسووتاندن ڕاوەستە دەکەین، لە ناو تۆڕی هەشتی ماردسدا چەندین نوسراو لەخۆ دەگرێت، پاشان لە ناو تۆڕکردا چەنیدن چالاکوان و داکۆکیککار لە مافەکانی ژنان کارو بەرخۆدانی لە پێناو مافەکانهی ژناندا دەکەن، بۆیە لەو چوارچێوەیەدا هەڵمەتەکەماان ڕاگەیاند، بە هەڵبژاردنی چەندین ژنی بەتوانا لە بوارەکەدا، لە ناو هەڵمەتەکەدا چەنین ژنی بەتوانا تێکۆشان دەکات، چەنیدن ژنی هونەرمەد، پارێژێزەر و خاوەنکار تێیدا هۆشیاری بە ههاوڵاتیان دەدەن، هەروەها لەگەڵ وەرگرتنی مۆڵەتوەرگرتنمان لە سەرەتایی تشرینی دووەمەوە کارو چالاکییەکانمان بەردەوام دەکەین، بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوڵاتیان لە توندوتیژی و کوشتنەکانی ژنان هۆشایر دەکەینەوە، هەوڵ بۆ نەفرەتکردن لە کوشتن و سوتاندنی ژنان دەدەین، پێشوازی ئەو خێزان و ژنانەی ڕوبەڕووی توندوتیژی و خۆسووتاندن بونەتەوە کەمێک لاوازە، بەڵام لە هەوڵداین بۆ هێنانە ناوەوەی ئەو ژن و خێزانەی کە باجی سووتاندن و کوشتنەکانی ژنان دەدەن، ئەوە جێی خۆشحاڵییە ژنانێک لە ناو  هەڵمەتەکەدا جێدەگرن، کە ڕووبەڕووی توندوتیژی و خۆسووتاندن بونەتەوە و بەشداری لە دیۆکۆمێنتاری دەکەن، تا کۆمەڵگە هۆشیاربکەنەوە، بەشێک لەو کەسانەی بەشدارن خانەوادەی ژنێکی کوژراون، یەکێک لە کەیسەکان بوکی ژنێکە کە کچەکەی کوژراوە، کە ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر زوو فریایی کچەکەی بکەوتایە ئەوا لە ژیاندا دەما و لە لایەن پپیاوێکی دیکەوە نەدەکوژرا و منداڵەکانی بەتەنیا نەدەمانەوە،  لە هەوڵداین تەواوی ئەو چیرۆکانە بکەینە دیکۆمێنتارییەک تا کۆمەڵگە چاوکراوەنبن بەرامبەر کوشتن و خۆسووتاندنی ژنان.

 

"دەمانەوێت سنوورێک بۆ کوشتنەکان دابنێین"

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: پشتیوانییەکان بەردەوامە بۆ هەڵمەتەکە، ئێمە کاتێکی دیاریکراومان بۆ تەواوبوونی هەڵمەتەکە دانەناوە، بەڵکو ئامانجمانە کەسانی زۆر و بە ئەزبوون و خاوەن چیرۆک لە دەورمان کۆبکەینەوە، تا چیتر ژنێک لە ڕێگەی کوشتنەوە ژیانی کۆتای پێنەیەت، دەمانەوێت پێکەوە سنوورێک بۆ کوشتنەکان دابنێین، ئەم هەڵمەتە سنووردارنییە هەرکەس ئامانجی گۆڕانکارییە دەتوانێت بەشداری بکات، ئەم هەڵمەتە دەرگایەکی کراوەیە و هەرکەس دەتوانێت لە گۆڕانکارییەکان بۆ ژیانێکی تەندروستی ژنان لەگەڵماندابێت، بە ئامانجی ڕێگریکردنی کوشتن و خۆسوتاندنی ژژنان هەوڵدەدەین.