هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی هاوپشتی لەگەڵ کۆبانێ: ڕەنگە نیشتمانەکانمان زۆر بن بەڵام مرۆڤایەتیمان یەکە
زۆرێک لە چالاکوانان هاوسۆزییانبۆ بەرخۆدانی کۆبانێ دەربڕی کە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥دا دوای ١٣٤ ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادان، بە سەرکەوتن گەیشتە لوتکە، دەڵێن: هاودەنگیمان سنوور و جوگرافیا تێدەپەڕێنێت، ڕەنگە نیشتمانەکانمان زۆر بن، بەڵام مرۆڤایەتیمان یەکە.
ناوەندی هەواڵ
ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی ئەو پەیامانەی ئاراستەیان کردووە جەختیان کردەوە، کە داستانی کۆبانێ لە سنوورەکانی جوگرافیا تێپەڕیوە تا ببێتە خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی، یەکەم بڵێسە کە سەلماندی ئیرادەی ژیان توانای بەسەرهاتنی هێزەکانی تاریکپەرستیدا هەیە، و وتیان: هاوسۆزیی مرۆیی خۆمان بۆ کۆبانێ و خەڵکەکەی ڕادەگەیەنین، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرپرسیارێتییەکی مرۆیی هاوبەشە.
هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی هاوسۆزی لەگەڵ کۆبانێ، ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقاوە لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە پەیامیان ئاراستە کرد کە جەخت لە هاوسۆزی دەکاتەوە لەگەڵ هەموو ئەو ژنانەی تێکۆشەرن لە پێناو ئازادی و کەرامەت و ئاشتیدا، لەگەڵ گەلی کورد بەرامبەر ئەوەی دووچاری بوونەوە لە تیرۆر و دەستدرێژی لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێدا لە بەرامبەر ئەو داستانەی پێشکەشیان کرد.
لە تونسەوە... ڕەجا دهمانی،چالاکوانی ژنان و مافناس لە تونس: کۆبانێ تەنها شارێک نییە بەرەنگاری تیرۆر بووبێتەوە، بەڵکو بووەتە سیمبولێکی جیهانی بۆ بەرخۆدان و خۆڕاگری و بەرگریکردن لە ئازادی و کەرامەتی مرۆیی، هەروەها شاهیدی بەرخۆدانی هەزاران ژن و پیاوە کە ڕووبەڕووی تیرۆر بوونەتەوە، لە سەرووی هەمویانەوە شەڕڤانان و تێکۆشەرانی یەپەژە، کە بە پاڵەوانێتی و ئیرادەی خۆیان پەڕەیەکی گەشاوەیان لە مێژووی بەرخۆدانی گەلاندا تۆمار کرد، بەشدارییان کرد لە ڕزگارکردنی ناوچەکەدا.
هاوسۆزی لەگەڵ کۆبانێ، هاوسۆزییە لەگەڵ مافی تەواوی گەلان لە ژیانی ئارام، ئاشتی، ئازادی، کەرامەت، مافی خۆیان و ژنانیان لە دیاریکردنی چارەنووسیان بە ئیرادەیەکی ئازاد، بەپێی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ.
هەروەها داواکارییەکەم نوێ دەکەمەوە بۆ گشتگیرکردنی کولتووری ئاشتی، وەستاندنی جەنگ و دەستتێوەردانەکان کە ئاگری ململانێکان خۆش دەکەن، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە هەموو شێوازەکانییەوە، کارکردن لە پێناو جیهانێکدا کە دادپەروەری و ئازادی و پێکەوەژیانی تێدا زاڵ بێت، دوور لە توندوتیژی و پەراوێزخستن و هەژموونگەری.
لە ئوردنەوە... ئەمەل محێدین کوردی، توێژەر و نووسەر و ڕاگەیاندنکار: داستانی کۆبانێ لە سنوورەکانی جوگرافیا تێپەڕی تا ببێتە خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی، یەکەم بڵێسە کە سەلماندی ئیرادەی ژیان توانای سەرکەوتنی بەسەر هێزەکانی تاریکپەرستیدا هەیە.
بەردەوامی هەڕەشە و مەترسییە ئەمنییەکان ئەمڕۆ هەموومان ناچار دەکات دان بە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگردا بنێین: پاراستنی دەستکەوتەکانی ئەم سەرکەوتنە مێژووییە بابەتێکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی ڕەوشتی و مرۆیی جیهانییە بۆ دڵنیابوون لەوەی بڵێسەی تیرۆریزم دووبارە سەرهەرڵنەداتەوە، خوێنی ئەو شەهیدە ڕاستگۆیانەی کە ئەم خاکە پیرۆزەیان پاراست، ئەرکێکی ڕەوشتی بەردەوام دەخاتە سەر هەموو مرۆڤایەتی بۆ پاراستنی ئەم میراسە ڕزگاریخوازییە و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی تیرۆر، هاوپشتی لەگەڵ کۆبانێ بەڵێنێکی نوێکراوە بۆ هێشتنەوەی بڵێسەی هیوا وەک چرای ئازادی و قەڵغانێکی سەرنەکەوتوو بۆ پاراستنی داهاتووی نەوەکان.
لە لیبیاوە... مریەم مەهدەوی، چالاکوان و مامۆستای لیبیا: کۆبانێ تەنها شارێک نییە، بەڵکو سیمبولی خۆڕاگریی مرۆڤە لە بەرامبەر توندڕەوی و تیرۆردا، بەرجەستەکردنی ئیرادەی گەلانە لە ژیان بە ئارامی و ئاشتیدا، هاوسۆزیی مرۆیی خۆمان لەگەڵ کۆبانێ و خەڵکەکەی ڕادەگەیەنین، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرپرسیارێتییەکی مرۆیی هاوبەشە، ئاشتی و پاراستنی مەدەنییەکان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەبێت وەک پێویستیەک بمێنێتەوە کە سازشی لەسەر نەکەرێت، نەخێر بۆ تیرۆر، بەڵێ بۆ ئاشتی و ئازادی و کەرامەتی مرۆڤ.
لە لوبنانەوە... سۆسەن شۆمان، وتەبێژی دەستپێشخەریی نون و چالاکوانی مافناس: لە لوبنانەوە، سڵاوی ڕێز و نەوازش ئاراستەی کۆبانێ و خەڵکەکەی دەکەین، ئەو شارەی خۆڕاگر بوو و شورای تیرۆری شکاند و بڵێسەی تێکشکانی ڕێکخراوی داعشی هەڵگیرساند، ژنانی کۆبانێ سەلماندیان کە ژن تەنها قوربانیی جەنگ نییە، بەڵکو دروستکەری بەرخۆدان و ئازادییە.
مەترسیی تیرۆر هێشتا کۆتایی نەهاتووە، ئاڵۆزیی ئاسایشی لە سووریا و عێراق دەرگا دەکاتەوە بۆ گەڕانەوەی، داواکارییەکەمان نوێ دەکەینەوە بۆ هاوسۆزییەکی نێودەوڵەتیی ڕاستەقینە، سزادانی ئەنجامدەرانی تاوانەکان، پاراستنی مەدەنییەکان، پشتیوانیکردنی سەقامگیری و دادپەروەری لە ناوچەکەدا، کۆبانێ یادگاری نییە، بەڵکو پەیمانێکە کە ئازادی بەهێزترە لە تاریکی.
لە سۆماڵەوە... لەیلا جامع، توێژەر و نووسەر و چالاکوانی ژنان: لە سۆماڵەوە، پەیامێکی هاوسۆزی ئاراستەی کۆبانێ دەکەم، ئەو شارەی بەرخۆدانی بەرامبەر تیرۆر بووە سیمبولێک بۆ خۆڕاگری و ئیرادەی مرۆیی، بۆ هەموو ئەوانەی ڕووبەڕووی تاریکی بوونەوە لە پێناو بەرگریکردن لە ژیان و ئازادی و کەرامەت.
لە ڕۆژی جیهانیی هاوسۆزی لەگەڵ کۆبانێدا، ڕەتکردنەوەی خۆمان بۆ تیرۆر و توندڕەوی بە هەموو شێوازەکانیان نوێ دەکەینەوە، هەروەها ئاشتی بە ترس بونیاد نانرێت، ئازادی و کەرامەت نابێت باجێک بن کە بێتاوانەکان بیدەن.
لە سۆماڵەوە بۆ کۆبانێ، پەیامەکەمان لە سنوورەکان و جوگرافیا تێدەپەڕێت: ڕەنگە نیشتمانەکانمان فرەبن، بەڵام مرۆڤایەتیمان یەکێکە، ئیرادەی ژیان بەهێزترە لە هەموو هەوڵێک بۆ ژێردەستەکردنی گەلان.
لە جەزائیرەوە... شەریفە خەزار، سەرۆکی ڕێکخراوی جەزائیرمان: لە تێکۆشەرانی جەزائیرمانەوە، لە خاکی شۆڕشی ڕزگاریخوازی مەزنەوە کە لە یەکەمی تشرینی دووەمی ١٩٥٤ دژی داگیرکاری زۆردار دەستی پێکرد کە دەستی بەسەر خاکە پاکەکەماندا گرت بۆ زیاتر لە سەدەیەک و ٢٢ ساڵ لەگەڵ چەوساندنەوەیەکی بەڕێوەبراو کە لە سەرووی هەموو بیرکردنەوەیەک بوو، هاوسۆزیی بێمەرجی خۆمان بۆ کۆبانێ دەردەبڕین.
ڕێککەوت وا دەخوازێت کە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لەلایەن هێزە دۆستەکان لە جیهاندا وەک ڕۆژی جیهانیی هاوسۆزی لەگەڵ کۆبانێ ڕابگەینرێت، ئەو شارەی بڵێسەی تێکشکاندنی تیرۆری لێوە دەستی پێکرد.
ئێمە ئەمڕۆ جەخت دەکەینەوە بە هەمان ئەندازە شانازی بەو پاڵەوانێتییانەوە دەکەین، دڵنیاین مەترسییەکە هێشتا بەردەوامە، هێشتا ترسی گەڕانەوەی توندڕەویی داعش بە ناوی تردا لە سایەی نەبوونی سەقامگیری و ئاڵۆزیی ئاسایشیی ئامادەدا تا ئێستا لە سووریا و عێراق، زیادبوون و بڵاوبوونەوەی شانەکانی لە ناوچەکەدا هەیە.
لە جەزائیرەوە، خاکی شەهیدان، بۆ کۆبانێ، خاکی بەرخۆدان و هاوسۆزیی مان یەکێکە دژی داگیرکاران و توندڕەوی و تیرۆر و تاریکپەرستی.
لە سودانەوە... ئومەیمە قوتبی، پارێزەری مافی مرۆڤ: بە تەواوی هاوسۆزی و ڕێزەوە، سڵاو ئاراستەی خەڵکی کۆبانێ و هەموو ئەوانە دەکەین کە وەستان لە ڕووی داعشدا بۆ بەرگریکردن لە ژیان و کەرامەت و ئازادی.
گەروەری دەبەخشین بە فیداکارانت یەکەکانی پاراستنی ژنان و یەکەکانی پاراستنی گەل و مەدەنییەکان، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێویستی بە ئاشتی و دادپەروەری و سەقامگیری و پاراستنی مافی تەواوی گەلان هەیە، لە ڕۆژی جیهانیی هاوسۆزی لەگەڵ کۆبانێ، پشتیوانی خۆمان بۆ خەڵکەکەی نوێ دەکەینەوە، ئاواتەخوازین بۆ سووریایەکی ئارام و ئازاد لە تیرۆر و توندوتیژی.
لە عێراقەوە... مەها سەکبان، چالاکوانی ژنان: بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی هاوپشتی لەگەڵ کۆبانێ، ڕێکەوتی ئەو پریشکە کە شکستی هێزەکانی تاریکی داعشی هەڵگیرساند، کە لە پێناویدا شاری کۆبانی خوێنی قوربانیدان و تێکۆشانی بۆ ڕزگاری خاک و گەل پێشکەش کرد، ئەم شارە کە قوربانی دا و بە خوێنی شەهیدان درەختی ئازادی ئاودا، بەو پێیەی ژمارەی شەهیدان زیاتر بوو ١٢ هەزار کە زۆربەیان ژن و منداڵ و گەنج بوون، سڵاوی ڕێز بۆ شەهیدانی کۆبانێ و سەرجەم شەهیدانی نیشتمان و تێکۆشەرانی ئازادی و کەرامەتی مرۆڤایەتی پێشکەش دەکەین.
لە بەغداوە... شەمسە نجار، چالاکوانی ئێزدی: لە ١ی تشرینیدووەم، ڕۆژی جیهانیی هاوسۆزی لەگەڵ کۆبانێ، بە تەواوی ڕێزەوە بەرخۆدان و پاڵەوانێتیی کوڕان و کچانی ئەم شارە بیر دێنینەوە، کە بە ئازایەتییەوە لە ڕووی داعشی تیرۆریستدا وەستان، هەزاران شەهیدیان پێشکەش کرد لە بەرگری لە ئازادی و کەرامەت و مرۆڤایەتی.
کۆبانێ تەنها شارێک نەبوو بەرەنگاری تیرۆر بێتەوە، بەڵکو بووە سیمبولێک بۆ بەرخۆدان و هاوسۆزیی مرۆیی، خاڵێکی وەرچەرخان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا.
لە کام ڕۆژەدا، هاوسۆزیی خۆمان لەگەڵ کۆبانێ و خەڵکەکەی نوێ دەکەینەوە، سڵاو لە شەهیدانی یەکەکانی پاراستنی ژنان و یەکەکانی پاراستنی گەل دەکەین، جەخت دەکەینەوە کە تێکۆشان دژی تیرۆر بەرپرسیارێتییەکی مرۆیی هاوبەشە، پاراستنی مەدەنییەکان و چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری پێویستییەکی بەپەلەیە.
لە یەمەنەوە... عەفرا حەریری، پارێزەری مافی ژنان: ئەمڕۆ ڕادەوەستم بە سڵاوی ڕێزەوە بۆ شاری کۆبانێ و بەرخۆدانەکەی تەنها بۆ سەرکەوتن نا، بەڵکو لەبەر ئەوەی خاڵێکی وەرچەرخانی مەزنی پێكهێنا لە جەنگی دژی تیرۆر و توندڕەویی توندوتیژ و تێکشکانی داعش و پاشەکشەکردنی.
بۆ جەختکردنەوە لەوەی کە جەنگێکی سەخت کە دژی هزری توندڕەو بە هەر ناو و سەرچاوەیەکەوە بێت بەردەوامە، دەبێت بڕیاربدەر بێت بۆ بنبڕکردنی لە ڕەگ و ڕیشەیەوە و دڵنیاوبوونەوە لە نەگەڕانەوەی، چونکە ئەو قوربانیدانەی کوڕان و کچانی ئەم شارە پێشکەشیان کرد تەنها بۆ شاری خۆیان نەبوو بەڵکو بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی و بەرگریکردن لە بەهاکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە بوو، ڕۆڵی ژن تێیدا بووە نموونەیەکی ئیلهامبەخش بۆ زۆربەی ژنان لەم جیهانەدا.
بۆیە دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیارێتیی ڕاستەوخۆی بەرامبەرم کۆبانێ بیر بێنینەوە لە ئاوەدانکردنەوەی و سەقامگیری و بەهێزکردنی و پاراستنی بۆ بڕینی ڕێگا لە بەرامبەر هەر هەوڵێک کە بیەوێت ئەو ڕابردووە پڕ لە خوێن و کوشتن و توندڕەویی توندوتیژ بگێڕێتەوە یان ئاڵۆزی زیندوو بکاتەوە یان تیرۆر بە هەر ناو و ناونیشانێکی ترەوە دروست بکاتەوە.
لە سلێمانییەوە... مونیرە ئەبوبەکر محەمەد، توێژەر و چالاکوان: لە ناوەڕاستی قەیران و جەنگ لە سووریا، ژنان لە ڕۆژئاوا ڕێزی خۆیانیان بە ئیرادەی خۆیان ڕێکخست، بەشدارییان کرد لە بەرگریکردن لە خۆیان و کۆمەڵگەکەیان، یەکەکانی پاراستنی ژنان بووە یەکێک لە دیارترین ئەو هێزانەی ڕووبەڕووی داعش بوونەوە، بە تایبەتی لە کاتی بەرخۆدانی مێژوویی کۆبانێدا، بەشداریی کرد لە پاراستنی مەدەنییەکان و ڕزگارکردنی هەزاران ژن و منداڵ.
یەکەکانی پاراستنی ژنان تەنها هێزێکی سەربازی نین، بەڵکو سیمبولێکن لە ئیرادەی ژنان و توانایان لە ڕێکخستن و بەشداریی سیاسی و کۆمەڵایەتی، بەرخۆدانی شەڕڤانانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەرگریکردن لە کۆمەڵگە نموونەیەکی بۆ بەرخۆدان و پاراستنی کەرامەتی مرۆیی بەرجەستە کرد.
لە سایەی بەردەوامیی ئاڵۆزییە ئاسایشییەکان و مەترسییەکانی گەڕانەوەی داعش، پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان و دڵنیاوبوون لە بەشدارییان لە دارشتنی داهاتووی سووریا پێویستییەکی سەرەکییە، دەبێت دانپێدانانی فەرمی بە یەکەکانی پاراستنی ژنان بکرێت لە چوارچێوەی دەستووری و یاسایی داهاتووی سووریادا، پاراستنی سەربەخۆیی ڕێکخستنیان و دڵنیاوبوون لە ڕۆڵیان لە بواری پاراستن و ئاسایشدا.
ڕێگەپێدراو نییە مافەکان و ئازادییەکانی ژنان ببنە بابەتی سازش لە هەر ڕێککەوتنێکی سیاسییدا، چونکە ئازادیی ژنان هێڵی سورە، بەشێکی جیانەکراوە کە دیموکراتی و دادپەروەری.
لە عێراقەوە کۆریا ڕیاح، چالاکوانی سەندیکایی پەیامەکەی لە ڕێگەی تۆمارێکی ڤیدیۆییەوە ئاراستە کرد.
لە سووریاوە ئینساف سلەیتین، ڕاگەیاندنکار پەیامەکەی لە ڕێگەی تۆمارێکی ڤیدیۆییەوە ئاراستە کرد.
هەروەها ئەسما کفتارۆ، بەڕێوەبەری مەکۆی ژنانی ئیسلامی لە دیمەشق پەیامەکەی لە ڕێگەی تۆمارێکی ڤیدیۆییەوە ئاراستە کرد.