ژنانی یانەی زانکۆی سلێمانی نازناوی پاڵەوانی یانەکانی عێراقیان بەدەستهێنا

لە شاری سلێمانی ژنانی یانەی زانکۆی سلێمانی، توانیان لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی دەستی ژنانی عێراق، لە یانەی کوفە ببەنەوەو نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنن و بە فەرمی بوونە پاڵەوانی یانەکانی عێراق.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ لەهۆڵی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سلێمانی، یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی دەستی ژنانی یانەکانی عێراق، لە نێوان ژنانی یانەی زانکۆی سلێمانی و  ژنانی یانەی کوفە بەرێوەچوو، یانەی زانکۆی سلێمانی توانییان یارییەکە ببەنەوە و ببنە پاڵەوانی یانەکانی عێراق.

 

یانەی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە یاری کۆتایی تۆپی دەستی، ژنانی یانەی زانکۆی سلێمانی توانییان بە ئەنجامی (٢١) گۆڵ بەرامبەر بە (١٥) گۆڵ لە ژنانی یانەی کوفە ببنەوە و نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنن، هەروەها یانەکە بە فەرمی بووە پاڵەوانی یانەکانی عێراق.

 

ئاماژە بەوەشکراوە یارییەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و کەسایەتییە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو، کە تێیدا جامی پاڵەوانێتییەکە و خەڵاتەکان بەسەر  ژنانی سەرکەوتووی زانکۆی سلێمانیدا دابەشکران.