ژنانی تل تەمر: ئێمە خەبات بۆ ئازادی و یەکسانی دەکەین

ژنانی تل تەمر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەو چەتەکانی تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکە دەستیپێکرد و پشتیوانی خۆیان بۆ هەسەدە دووپاتکردەوەو ڕایانگەیاند کە هێرشەکان بۆ سەر پڕۆژە دیموکراتیەکەیان تێکدەشکێنرێن.

تل تەمر

 

جیهادییەکانی هەتەشە و باندەکانی داعش هێرشی بەرفراوانیان کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەمەش وایکرد خۆبەڕێوەبەری سەفەربەری ڕابگەیەنێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخی نائاسایی.

 

لە شاری تل تەمر لە جزیرە، ژنان بەشداری خۆیان لە سەفەربەریدا پشتڕاستکردەوە، خەدیجە عاسم جەختی لە پاڵپشتیی هەسەدە کردەوە لە بەرگریکردن لە خاک و شەرەفیان، داوای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان، ئامانجی ئەم هێرشانە زیندووکردنەوەی داعشە، گروپە چەکدارەکان توخمە بیانییەکان لەخۆدەگرن و پشتیوانی لە دەوڵەتی تورکیا وەردەگرن.

 

دووپاتی کردەوە، کە پێکهاتە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوەریا، کورد، عەرەب، ئاشووری و ئەوانی دیکە، بە یەکگرتوویی لە دژی ئەم هێرشانە وەستاون و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەموو گەلان ئامانجی بنەڕەتییە، نەک تەنها دەرکردنی ڕاگەیاندراوی سیاسی.

 

سەلما بەرەکات پێشێلکارییەکانی دژی گەلی کورد و عەرەبی شەرمەزار کرد و ئەو هێرشانەی بە "قێزەون" پێناسە کرد، لەگەل ئەو هێرشانەی کە بە ناوی ئیسلامەوە بەرامبەر ژنان و منداڵان ئەنجام دراون، کە پڕۆژەکەیان دیموکراتییە، لەسەر بنەمای ئازادی و یەکسانی دامەزراوە، نالین سیدۆ هۆشداریدا، کە بەردەوامی هێرشەکان دەبێتە هۆی "کارەساتێکی گەورە" بۆ ژنان لە ناوچەکەدا.