ژنانی سوەیدا : با دەنگمان بەرز بکەینەوە و هونەر بکەینە ئامرازێک بۆ دەربڕینی کێشەکانی ژنان
ژنانی سوەیدا لە ڕێگەی نمایشی مۆسیقی و شانۆییەوە تیشکیان خستە سەر پەیامی کۆمەڵایەتی هەست بزوێن، بەتایبەتی ئازارەکانی ژنان لە کۆمەڵگەدا.

ڕۆشیل جونیور
سوەیدا- ژنانی سوەیدا نمایشێکی مۆسیقی و شانۆییان پێشکەش کرد،کە ڕەنگدانەوەی ڕاستی ئازاربەخشیان بوو، جەختیان لەسەر پێویستی پێدانی مافەکانی ژنان و بەشداریکردنیان لەپرۆسەی گۆڕانکاری و بڕیارداندا کردەوە،کە بتوانن بەشێوەیەکی کاریگەر بەشداری لەبەڕێوەبردنی کۆمەڵگەدا بکەن.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٣١ ی ئادار، تیمی 'بازل' کۆنسێرتێکی کۆرسی ژنانیان لە شاری سوەیدا لە سووریا ڕێکخست، کە تیشک دەخاتە سەر کێشەکانی ژنان و ئەزموونەکانیان لە تێکۆشانەوە بۆ بەهێزبوون، لە هیواوە بۆ گۆڕانکاری.
لە کاتی نمایشە میوزیک و شانۆییەکاندا، بەشداربووان تیشکیان خستە سەر کێشەکانی ژنان، کاتێک ژمارەیەک ژنە چالاکوان و هونەرمەندان کۆبوونەوە بۆ پێشکەشکردنی نمایشی کاریگەری کۆمەڵایەتی، وتیان:"با دەنگمان بەرز بکەینەوە و هونەر بکەینە ئامرازێک بۆ دەربڕینی کێشەکانی ژنان".
لە دیمەنێکی شانۆیی چڕوپڕدا کە سێ خولەک تێپەڕ ناکات، ئازاری ژنان لە قۆناغەکانی ژیانیاندا لە منداڵییەوە تا پیری وێنا دەکەن، بە شێوەیەکی هەستبزوێن پێداچوونەوەیان بە چۆنیەتی سەپاندنی سنووردارییەکان بەسەر ژناندا کردووە و گوزارشت لەو ڕاستیە ئازاربەخشە دەکەن کە ژنان ڕۆژانە دەژین.
لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا، نوسەر و ئەکتەری شانۆ خولوود ئەلمەسفی باسی لە ئەزموونی خۆی کرد لە مەشقپێکردنی کۆمەڵێک ژن کە پێشتر نواندنیان نەکردووە، ئاماژەی بەوەدا کە پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە ئەو ئەزموونە لە خودی بەشداربووانەوە سەرچاوەی گرتووە، بەو پێیەی ماوەیەکی مەشق و پاڵپشتی دەروونییان بەسەر بردووە بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات لە دەربڕینی کێشە و ئازارەکانیان.
جەختی لەوە کردەوە کە نمایشی شانۆیی ئیلهامبەخش بووە لە چیرۆکە ڕاستەقینەکانیان، بەبێ دەستێوەردانی ئەکتەرە پیشەگەرەکان یان سیناریۆی پێش نووسراو، ئەمەش وایکردووە کاریگەر بێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، پەیامی سەرەکی بەرنامەکە بریتی بووە لە تیشک خستنە سەر ئەو فشارە کۆمەڵایەتیانەی کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە و پێویستی چارەسەرکردنیان بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی لەنێو نەوەکانی داهاتوودا.
شروق ئەبو زەیدان پارێزەر و چالاکوانی مەدەنی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێگاکانی ئاشتی لە سوەیدا ڕوونی کردەوە ،کە هونەر ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ گەیاندنی دەنگی ژنان بە شێوەیەکی نەرم و دوور لە شێوازە تەقلیدییەکانی کۆبوونەوە و بابەتی نووسراو.
ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە ژنانی سووریا دەنگ و پەیامەکانیان بگەیەنن بەتایبەتی لە پەراوێز خستنی ڕۆڵەکانیان، سەرنجی ڕاکێشایە سەر ترسنۆکی نوێنەرایەتی ژنان لە پێکهاتەی حکومەتی نوێدا ، بە ناڕەزایی دەزانێت و ڕەنگدانەوەی هەوڵی گۆڕانکاری نییە.
جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ژنان بەشداری بکەن لە پرۆسەی گۆڕانکاری سیاسی و بڕیارداندا، قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەرزکردنەوەی دەنگیان هەیە ، داوای یەکسانی ڕاستەقینە دەکەن نەک تەنها پشکی ترسنۆک.
سەنا شاعر، مامۆستای مۆسیقا لە پەیمانگای مۆسیقا، خۆشحاڵی خۆی بە پێشکەشکردنی کۆنسێرتەکە دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە ژنان سەرەڕای ئەوەی نیوەی کۆمەڵگەن، هێشتا ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە کە مافە سەرەتاییەکانیان وەک پەروەردە و بەشداری چالاکانە لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەدا بێبەش دەکات.
ئاماژەی بەوەدا کە پەیامەکان لە ڕێگەی هونەرەوە خێراتر دەگەیەنرێن بە هاوڵاتیان و هیوای خواست ئەم چالاکییە پەیامی خۆی بگەیەنێت ،سەبارەت بە پێویستی ژنان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و یەکسانی ڕاستەقینە.