ژنانی قامیشلۆ درێژە بە هەڵمەتەکانیان دەدەن و داوای ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەکەن
ژنانی شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە پەیوەندییان بە هەڵمەتی نوسینی نامە بۆ ڕبێەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە کردووە، لە نامەکانیاندا دووپاتیان کردووەتەوە کە هیوایان بۆ ئاشتی لە پێدانی مافی هیوا و کۆتاییهێنان بە زیندانیکردنیدایە.
زەینەب عیسا
قامیشلۆ- کۆنگرەی ستار لە ناوچەی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دوای کۆتایی هاتنی گۆشەگیری ڕبێەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، هەڵمەتێکی نامەنووسی بۆ ڕبێەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکرد.
لە ڕاگەیاندراوی ١٤ی تشرینی یەکەم، ئەنجامی هەڵمەتی نامەنووسینەکە بڵاوکرایەوە کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکرد، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە تەنها لە شاری قامیشلۆوە ٥٧٥ نامە نێردراوە، ئەو ژنانەی نامەکانیان نووسیوە ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بە "پێشڕەوی ئاشتی و دیموکراتیک" پێناسە کردووە.
لە نێو ئەو ژنانەی بەشدارییان لە ناردنی نامەکاندا کردووە، خەبات بەشیر، کە خەڵکی قامیشلۆ بوو ڕوونی کردەوە، هەڵمەتەکە پشتیوانی هەزاران ژنی لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆکردۆتەوە، وە ئێمەی ژنانی قامیشلۆش بەشداریمان لەم هەڵمەتە کرد، کە نەک تەنها ژنانی بەتەمەن، بەڵکو ژنانی گەنج و تەنانەت منداڵانیش بەشدارییان کرد، ئێمە لەم هەڵمەتەدا هەڵوێستی دایکان و منداڵان و ژنانی گەنجدا دیار بوو کە حەسرەتی خۆیان بۆ بینینی ڕێبەرەکەیان دەربڕی، هەروەها ڕێبەر ئۆجالان پێشەنگی ئاشتی و دیموکراتیکە.
"ژنان لە تاریکییەوە هاتنە ڕووناکی بەهۆی فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالانەوە."
خەبات بەشیر، تیشکی خستە سەر بانگەوازی ڕێبەر ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و بە مێژووی پێناسە کرد و خۆبەخشی خۆی بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی نیشان دا، وتی: ئێمە شاهیدی ئەوە دەبین کە ڕۆژانە هەنگاوی ئەرێنی بۆ بەرژەوەندی ئەم گەلە دەگیرێتەبەر، بەڵام دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا یەک هەنگاوی بەرەو ئاشتی نەناوە و ڕێبەرەکەمان هەر لە زینداندایە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمە دەمانەوێت ڕێبەرەکەمان لەناو خۆماندا ئازاد ببینین، هەروەها هیوادارین بیبینین، ئەمڕۆ دەبینین کە چۆن ئەو ژنانەی خۆیان لە بیرکردنەوەی پیاوسالاری ڕزگارکردووە، لە سایەی بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالاندا خەبات دەکەن، ژنان لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکی لە ڕێگەی فەلسەفەکەیەوە دەرچوون، هەر بۆیەش ئێمە پەیڕەوی ئەم فەلسەفەیە دەکەین.
''ژنان بەرگری لە هەوڵەکانی ڕێبەر ئۆجالان دەکەن''
سوهام ئوکمان سەرنجی بۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و بە پیاوێکی ژیر پێناسەی کرد، وتی: ڕێبەر ئۆجالان ٢٧ ساڵە زیندانی کراوە، کە پیاوێکی دانایە و دوو هێندەی بەخشیوەتە مرۆڤایەتی، هەر بۆیەش پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی ئەو داڕێژرا، ئێمە ئەم سیاسەتە ڕەتدەکەینەوە، هەر بۆیەش بەشداری هەڵمەتەکەمان کرد.
هەروەها لە پەیامەکاندا جەخت لەسەر پێویستی پێدانی مافی ئازادکردنی کراوەتەوە، وتی: تا ڕێبەرمان لە زیندان بێت، بێدەنگ ڕاناوەستین، ئێمە دەچینە سەر شەقام و خەبات دەکەین، وە هەمیشە هەڵمەت بۆ ئازادی ئەو دەستپێدەکەین، وە لە سایەی بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەرەوە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد و دەبینین ژنان بوونەتە پێشەنگ لە کۆمەڵگەدا، هەروەها ژنان بەرگری لە هەوڵەکانی ڕێبەر دەکەن و پەیڕەوی لە فەلسەفەکەی دەکەن تا ڕزگاریان دەبێت.