ژنان بەشداری سەرەکی ڤیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بوون

دوێنێ لە پارێزگای هەڵەبجە یانزەهەمین ڤیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە و ژنان بە شدارییەکی بەرچاویان لە ڤیستیڤاڵەکەدا هەبوو.

میهرەبان سەلام

 

هەڵەبجە- یانزەهەمین ڤیستیڤالی هەنارو پایزی هەڵەبجە، لەهەڵەبجە دەستی پیکردوە و وابڕیارە بۆماوەی سی رۆژ بەردەوام بیت، هەروەها تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار، ئەم ڤیستیڤاڵەی ئەمساڵیان ڕیکخستووە و لە چوار بەش پێک هاتووە.

 

''خۆشحاڵم کە ساڵانە بەشدارم لەم ڤیستیڤاڵەدا و بە دڵخۆشی تێی دەپەرێنین''

ڤیرسین کچە باخدارێکی هەلەبجەییە و ماوەی پێنج ساڵە بەشداری ڤیستیڤاڵەکە دەکات و ئاسودەیە لە کار کردن لە ڤیستیڤاڵەکەدا، وتی: خۆشحاڵم کە ساڵانە بەشدارم لەم ڤیستیڤاڵەدا و بەدڵخۆشی تێێ دەڕێنین و داواکارین لەگەشتیاران پەلە نەکەن، وە پەیامی بۆ ژنانی گەنج ئەوەیە ئەوەی بەهرەی هەیە پیشانی بدات و خیزانەکان پالپشتی ژنە گەنجەکانیانبن .

 

''لە ڤیستیڤاڵەکەدا تەنها هەنار و خواردن نیە، بەڵکو کاری دەستی ژنان بەشێکی ترە''

لە ڤیستیڤاڵەکەدا تەنها هەنار و خواردن نیە، بەڵکو کاری دەستی ژنان بەشێکی ترە، کەوسەر محمد، ماوەی چوارسالە بەشداری ڤیستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە دەکات، وتی: خوازیارین ئەم ڤیستیڤاڵە گرنگی زیاتری پێ بدریت و بەردوەوام بن، وە هەوڵ دەدەین کولتووری کوردی بپارێزین و ئەو هەنارەشی دەیخۆین توێکڵەکەی بۆ جوانکاری بەکاری دینین، بۆنمونە چەقاڵەمان کردووە بە مەدالیا کە سەرنجی چاوی گەشتیار دەبات و جوانتردەبێت.

 

هەروەها ئەم ڤیستیڤاڵە ڕێگەخۆشکەرە بۆ ئەو ژنانەی کە لەماڵەوە کار دەکەن، تاوەکو بتوانن بێنەدەرەوە، هەروەها بەشەکانی ڤیستیڤاڵی هەنارپێکهاتووە، لە بەشی بەرهەمی هەنار، بەشی بەرووبوومی خۆماڵی،  بەرهەمی کارگەلان و کاری دەستیژنانمان،  لە ڤیستیڤاڵەکە ٥٥٠ کەپر بەسەر خاوەنکارەکان دابەش کراوەن و بۆماوەی سی رۆژ لە خزمەت گەشتیاران دەبن و وانڕیارە کۆتا ڕۆژ پێشبڕکێی گەورەترین هەنار بەڕیوە بچیت.