ژنانی کورد لە فەڕەنسا بەبۆنەی ٨ی ئادار مەڕاسیمێکیان ڕێکخست

تەڤگەری ژنانی کورد لە فەڕەنسا "تەژەکە – فە" لە چوارچێوەی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی درانسی و ڤیلینیڤ چالاکیان ئەنجامدا. ناوەندی هەواڵ

تەڤگەری ژنانی کورد لە فەڕەنسا "تەژەکە – فە" لە چوارچێوەی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی درانسی و ڤیلینیڤ چالاکیان ئەنجامدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی ڤیلینیڤ کۆبونەوە و دواتر فیلمی شەڕی ژن لە دەرهێنانی مایلێن سالۆی نمایشکرا، فیلمەکە باسی تێکۆشان و ئایدۆلۆژی ژنانی کورد دەکات و پشتگیریەکی زۆر لە فیلمەکە کرا.

 

هەروەها لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی درانسی ژنان لە پانێلێکدا بابەتی ' تێکۆشانی ژنان و کوشتنی ژنانی سیاسی' کۆبونەوە.

 

گونەش ئاردوچ ئەندامی تەژەکە – ئە لە پانێلەکەدا قسەی کرد و وتی: " کاتێک ئێمە بیر لە کوشتنی سیاسەتی لە سیاسەتی کورددا دەکەین، بەر لە هەموو شتێک سارا، رۆژبین و رۆناهیمان دێتەوە یاد، هەڵبژاردنی ئەو هەڤاڵانە لە نێو تێکۆشانی ئازادی کورد و ئازادی ژندا، بۆ خۆیان نەبوو. تێکۆشانی شۆرشگێری کە ٥٠ ساڵە بەردەوامە، لە تێکۆشانیاندا رەنگیداوەتەوە، لەم رووەوە تێکۆشانی ژنان رەهەندێکی گرنگە، ئێمەیان کردە نێو زیندان، خزمەکانی ئێمەیان شەهید کرد، سارا و رۆژبین و رۆناهی نوێنەرایەتی ٢ نەوەی تەڤگەری ژنیان دەکرد."

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە شەهیدکردنی سێڤێ، پاکیزە و فاتیمە لە بەرخۆدانی بەڕێوەبەریدا بە ئامانجی ئەوەبوو کە تێگەیشتنێک دروست بکەن، غەریبە گەزەر ژنێک بوو کە لە رابردوویەکی شۆڕشگێریەوە دەهات،سەرەتا زیندانیکرا، دواتر رووبەرووی دەستدرێژی بووەوە و دواتر وتیان خۆی کوشتووە. ئەگەر خۆشی کوشتبێت، ئەوە تاوانی دەوڵەتە، لەبەرئەوەی وایان بەسەرهێنا کە خۆی بکوژێت، سیستم ناتوانێت هەموو ژنان بکوژێت، بەڵام هەوڵ دەدات کۆمەڵگە بترسێنێت، ترسی شتێکە کە مرۆڤ بێدەنگ دەکات.

 

وتیشی: "بەڵام گەلی کورد ئەو دیواری ترسەی تێپەڕاند، ژنی کوردیش بەو شێوەیە، پێویستە ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان بڵێن 'نا'. نەک بە تەنها توندوتیژی دەوڵەت، بەڵکو لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان پێویستە بۆ هەموو شتێک بڵێین 'نا'. بەشداری کۆمەڵایەتی و چالاکیەکانی ٨ی ئازار زۆر گرنگن".