ژنانی کەنەکە: ژنانی كورد كۆمه‌ڵكوژی پاریس له‌بیر ناكه‌ن
٩ی کانوونی دووەم، ٩ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی پاریس‌دا تێپەڕدەبێت، کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و کۆمەڵکوژی پاریس و سێڤێ و پاکیزە و فاتیمەیان بەبیرهێنایەوە، بەڵێنی درێژەدان بە تێکۆشانی ئەو ژنە شۆڕشگێڕانەشیان دا.
ناوەندی هەواڵ
كۆمسیۆنی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان-کەنەکە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا کۆمەڵکوژی پاریس کە له ٩ی كانونی دووه‌می ساڵی ٢٠١٣ سێ ژنی سیاسه‌تمه‌داری كورد بە ناوەکانی ساكینه جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا شایلەمەز بەبیرهێنرایەوە و کە تا ئێستا بکوژ و به‌رپرسیارانی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه دادگایی نه‌كراون.
کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە ئاماژەیان بەوەدا "به کوشتنی ساكینه، له‌یلا و فیدان، دیبلۆماسی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی گه‌لی كورد و به‌رخۆدانی ژنان و ڕێکخستنبوونی گەنجان بە ئامانج گیران، لە ٤ی کانوونی دووه‌می ساڵی ٢٠١٦شدا دووبارە سێ ژنی شۆرشگێڕی دیكە بە ناوی سێڤێ ده‌میر، پاكیزه نایر و فاتیمه ئویار له‌لایه‌ن ڕژێمی فاشیستی تورك تیرۆرکران، ئێمه وه‌كو ژنانی كورد باش ده‌زانین كه ده‌وڵه‌تی توركیا دوژمناییه‌تی ژنان ده‌كات و درێخی ناكات له کۆمەڵکوژی ژنانی به‌رخۆدێری كورد."
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: بەئامانجگرتنی سێ ژنی شۆرشگێری كورد له پاریس‌دا به سوتفە نییە، به‌ڵكوو هه‌ڵبژارده بوون. ژنێكی پێشه‌نگ وه‌كو ساكینه جانسزیان به‌ئامانج گرت كه سیمبولی به‌رخۆدانی ژنانی كورد و یەکێك له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی كرێكارانی كوردستان بوو، بۆئه‌وه‌ی بتوانن ئیراده‌ی ژنانی كورد و گه‌لی كورد بشكێنن ساكینه جانسزیان كرده ئامانج. به‌ڵام له رۆژی ئه‌مڕۆ تێكۆشان و به‌رخۆدانی، ڕه‌نج و هه‌وڵدانی ساكینه جانسز بووەته بناغه‌ی تێكۆشانی ئازادی ژنانی كورد.
به هه‌زاران ساڵه زهنییه‌تی پیاوسالاری هێزی میتینگه‌ری ژنانی كورد وه‌كو مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری خۆیان ده‌بینن. كاتێك كه مرۆڤ سه‌یری مێژوو ده‌كات ده‌بینین ژنانێك كه بۆ ئازادی و ژیانێكی شكۆدار به‌رخۆدان و تێكۆشانیان كردووه به رێبازی دژی مرۆڤایه‌تی کوژراون، به‌ڵام سه‌رباری هه‌موو كۆمه‌ڵكوژییه‌كان تێكۆشان و ڕێکخستنی ژنانی كورد ئه‌مڕۆ هیوا به‌خشه بۆ ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و سه‌رانسه‌ری جیهان.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ٦ ژنی قاره‌مان كه له كۆمه‌ڵكوژی پاریس و سلۆپی تیروركران به ڕێز وحورمه‌ته‌وه بەبیر دەهێنینەوە و و سه‌ری رێز و نه‌وازش له به‌رامبه‌ریان داده‌نوێنین، به‌ڵێنی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاڵای ئه‌م پاكڕهوانانه هیچكات له زه‌وی نه‌مینێت و هه‌تا به‌دیهێنانی خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانیان ئاستی تێكۆشانمان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه و لەسه‌ر ڕێبازی ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بین.
ت.پ