٢٠٢١، ساڵی ناکۆکی و کۆرۆناو گۆڕانی کەشوهەوا بۆ منداڵان
منداڵەکان بەدەست ئەو قەیرانانەوە دەناڵێنن کە ناتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن، وەک ناکۆکی و ئاڵۆزییەکان و ڤایرۆسی کۆرۆناو گۆڕانی کەشوهەوا.
ناوەندی هەواڵ
ماوەی دوو ساڵە لەو کاتەوەی کە کۆڤید-١٩ بە جیهاندا بڵاوبوەوە ژیان بۆ سەدان ملیۆن منداڵ دواکەوتوە، پۆلەکانی خوێندن بە بەتاڵی ماونەتەوە و خێزانەکان تەنها بۆ بژێوی ژیان تێدەکۆشن.
تێکەڵکردنی وێرانکارییە بەردەوامەکانی ڤایرۆسەکە لە ساڵی ٢٠٢١دا تێکەڵەیەکی کوشندە بووە لە ناکۆکی و هەژاری و کاریگەری گەشەسەندووی گۆڕانی کەشوهەوا لە ئەمریکای لاتیندا، هەزاران منداڵی کۆچبەر و خێزانەکانیان لە ڕێگەی "داریان گاپەوە" ئاوارەی هەژاری و توندوتیژی بوون، دارستانێکی چڕی گەرماویی کە یەکێکە لە مەترسیدارترین ڕێگاکانی جیهان بۆ کۆچبەران.
خراپترین قەیرانی مرۆیی جیهان بۆ منداڵان لە ئەفغانستان و یەمەن و سوریا و کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ بوو، ژمارەی ئەو منداڵانەی کە بەهۆی بەدخۆراکی ژیانەوە دەناڵێنن ڕوو لەزیادبوونە.

ئەو ململانێیەی لە سوریادا هەیە کاریگەری نەرێنی ١٠٠ ساڵی لەسەر منداڵان و خیزانەکان بەجێهێشتووە، بە هەزاران کوژراو و سەدان هەزاریش بەهۆی بەدخۆراکی درێژخایەنەوە دەناڵێنن، سەرەڕای نالەباری کەشوهەوا هێشتا خێزانەکان لەژێر چادرو خێمەکان دەژین.

لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠١٧ەوە نزیکەی ٣٨٠ هێرش بۆ سەر ژێخانی ئاو هەبووە، هێرشکردنە سەر شوێنە ئاوییەکان و تەندروستییەکان و کرێکاران لە ململانێکانی جیهاندا بەردەوامن و دابینکردنی ئاوی پاک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بۆتە زەئمەتی و منداڵانیش لە خەمی دابینکردنی ئاودان.

منداڵانی غەززە لە مانگی ئایاردا لە گرژییەکی توندوتیژدا مابوونەوە ژیان لە دەست چوو و خێزانەکان تێکشکێنران و کاریگەری وێرانکەریان لەسەر منداڵان هەبوو لە غەززە خوێندنگاکان و شوێنە تەندروستییەکان تێکشکێنران و ماڵ و فەرمانگەکان تەختکران و چەندین خێزان ئاوارە بوون لەئیسرائیلیش زیان بەقوتابخانەکان و ماڵ و تەلارەکان کەوتووە.

ئەفغانستان پێشتر یەکێک بوو لە مەترسیدارترین شوێنەکانی جیهان بۆ منداڵان بەڵام کاتێک قەیرانەکە لە مانگی ئابدا بەرزبووەوە، دۆخەکە زیاتر نائومێدتر بوو، زۆربەی منداڵانی ئەفغانستان بە شێوەیەک دەژین کە لە هیچ شوێنێک وێنا ناکرێت.