ژنانی حەسەکە: هێرشەکان بوونمان دەکەنە ئامانج و بەرخۆدان هەڵبژاردەی ئێمەیە

لە دیمەنێکدا کە ڕەنگدانەوەی پشتیوانی گەلە بۆ بژاردەی بەرخۆدان، دانیشتووانی شاری حەسەکە دەڵێن: بەرخۆدانی گەل تاکە ڕێگایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان، داوای هاودەنگی کورد دەکەن بۆ بەرگریکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان.

حەسەکە

 

دانیشتووانی شاری حەسەکە دووپاتیان کردەوە، کە ئەو هێرشە سیستماتیکانەی لە لایەن چەتەکانی هەتەشە و داعشەوەیە، بە پشتیوانی نێودەوڵەتی، خودی بوونی گەلی کوردستان دەکەنە ئامانج، تاکە بژاردەیان بەرخۆدانی گەلان و یەکڕیزییە بۆ پاراستنی ناوچەکە لەم پیلانی جینۆسایدە.

 

دانیشتووانی شاری حەسەکە، ٢٠ی کانوونی دووەم لە وەڵامی بانگەوازی سەفەربەری، ڕاگەیەندراوێکیان بۆ بۆچوونی گشتی بڵاوکردەوە و وتیان: هەرێم لەبەردەم پلانێکی فراواندایە کە ئامانج لێی قڕکردنی گەلی کوردستان و هێزە دیموکراتییەکانە لە ڕێگەی "چەتەکانی حکومەتی کاتییەوە"، لەگەڵ پاڵپشتی نێودەوڵەتی کە هەوڵی زیندووکردنەوەی داعش دەدات.

 

لە میانەی ڕاگەیاندراوەکەدا، حەسەن کۆچەر، هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، ڕوونیکردەوە کە هێرشە پەرەسەندووەکان لە ٦ی کانوونی دووەم، ئامانجیان نەهێشتنی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی و لەناوبردنی کەرامەتی کولتوور و مرۆیی خەڵکی کوردستانە، ئەو زلهێزە نێودەوڵەتییانەی بانگەشەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەن، بەوە تۆمەتبار دەکات کە لەڕاستیدا کار بۆ زیندووکردنەوەی داعش دەکەن، بە ئاماژەدان بەو شتانەی کە لە زیندانی ئەقتان لە ڕەققە ڕوودەدەن، هیچ ڕێوشوێنێک بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی داعش نەگیراوەتەبەر.

 

دووپاتیشی کردەوە، ئەوەی ئەمڕۆ پێویستە گەلی کوردستان لە پاڵ هێزە سەربازییەکانی خۆیدا بوەستێت و بەرگری لە کەرامەتی خۆی بکات، داوای لە کوردانی چوار پارچەی کوردستان و لە ئەوروپا خۆپیشاندان دەکەن و ئیرادەی خۆیان دەردەبڕن، دەوترێت زلهێزە نێودەوڵەتییەکان دوای شکستهێنانیان لە پاراستنی زیندانەکانی داعش " دەمامکەکانیان فڕێداوە"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئامانج لێی هێنانەدی گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافییە لە کوردستان.

 

پەیامێکی ئاراستەی گەلی عەرەب کرد و وتی: کورد و عەرەب لە کۆنەوە دراوسێ بوون و ئەو باندانەی هێرشەکان ئەنجام دەدەن باندەکانی داعشن کە نوێنەرایەتی گەلی عەرەب ناکەن، هۆشداری دا لە هەوڵەکانی هەڵگیرسانی شەڕی عەرەب و کورد و داوای لە هێزە دیموکراتیکەکانی جیهان کرد کە لە ڕێگەی خۆپیشاندان و فشاری سیاسییەوە پشتیوانی و بەرگری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن، هەڵبژاردنی خۆبەڕێوەبەری بەرخۆدانە، ”بەرخۆدان ژیانە و ئەگەر بەرەنگاری ببینەوە، سەردەکەوین.

زەهرا عەلی وتارێکی بەناوی سەرجەم پێکهاتەکانی شاری حەسەکە پێشکەش کرد و دووپاتی کردەوە، کە ناوچەکە لەبەردەم هەڵکشانی سەربازی و سیاسیدایە کە هەڕەشەی لەناوبردنی گەلانی کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی دیکەی لەسەرە، داوای یەکڕیزیی نێوان عەرەب و کورد و هۆزە عەرەبەکانی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ناتەبایی و قسەی ڕق و کینە، جەختیشی لەسەر پێویستی وەستانی پێکەوەی کرد بۆ پاراستنی ناوچەکە لە هەوڵەکانی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکە.

 

ڕۆژین عەلی، ئەندامی لیژنەی پاراستنی بناغەی شاری حەسەکە وتی: ئەو هێرشە سیستماتیکیانەی کە لەلایەن چەتەکانی هەتەشە و داعش بۆ سەر ناوچەکە دەستیپێکردووە، لەسەر بنەمای هیچ پاساوێک نییە، خەڵکی مەدەنی ئامانجی ڕاستەوخۆی ئەو هێرشانەن، ئەوان دەیانەوێت گەلی کورد قڕ بکەن، بەڵام ئەوە وەک خەونێک دەمێنێتەوە کە نایەتە دی.

 

ئیدانەی بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ژنانی شەڕڤانی کرد و وتی: ژنان هەر لە سەرەتاوە لە پێشەنگی بەرگریکردن لە خاک و گەل بوون، ئێمە تا سەرکەوتن بە خۆڕاگری دەمێنینەوە، بەرگری لە گەلەکەمان و خێزانەکانمان دەکەین، ئێمەی ژنان لە هێڵی پێشەوە دەبین، ئەمە شەڕێکە بۆ خودی بوونی ئێمە.

 

نورشان ئەحمەد داوای کرد دەنگی خەڵکی حەسەکە و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ جیهان گەورە بکرێت و دووپاتی کردەوە، کە کورد دوای ساڵانێک لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەستبەرداری ناوچەکەی خۆی نابێت، کاتی هاوپشتی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە هاتووە، ناهێڵین خوێنی شەهیدان بێهودە بڕژێت، ئێمەش درێژە بە خەبات دەدەین تا بە هەموو مافەکانمان دەگەین.

 

نەسرین ئەحمەد، جەختی لە گرنگی وەڵامدانەوەی بانگەوازی سەفەربەری کردەوە، وتی: بەرخۆدانی گەل بەردەوام دەبێت تا سەرکەوتن بەدەست دێت، ئیرادەی گەلی کورد بەو هێرشانە ناشکێت.