ژنانی گەنج هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" درێژە پێدەدەن
لە هەڵەبجە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بڵاو دەکرێتەوە و درێژە بە هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە دەدرێت.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی هەینی ٢٦ی مانگ لە بەردەم زانکۆی هەڵەبجە لە شاری هەڵەبجە، ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز لە درێژەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" و لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بڵاوکردەوە.
بە دانانی ستاندی کتێب لەبەردەم زانکۆدا و بە بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی بیر و تێزەکانی ڕیبەری گەلی کورد، ژنانی گەنج و گەنجان هەوڵی وشیارکردنەوەی گەنجانیان دەدەن لە شاری هەڵەبجەدا، هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا لە شار و شارۆچکەی دیکەی باشوری کوردستان ستاندی کتێبیان داناوە.
لە ستاندەکەدا، کتێبی فکر و تێزەکانی ڕێبەری گەلی کورد، ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو(ساکینە جانسز)، ژنۆلۆژی و نامیلکەکانی بڵاوکرانەوە.
ت.پ