ژنانی چالاکوان دەربارەی هەڵبژاردن لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە
تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن و پێویستی ئەو پڕۆسەیە بۆ ژنان، ژنانی چالاکوان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ شەممە ٢ی تشرینی یەکەم، لە کۆشکی سەلام د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێک کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک ژنانی چالاکوان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە تەواوی وڵات.
لە کۆبوونەوەیەکدا دەربارەی هەڵبژاردنەکان و پێویستی هەڵبژاردنی بەرفراوانی خەڵک بە تایبەتی ژنان گفتوگۆکرا.

