ژنانی بەنگلادیش ڕووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە

لە بەنگلادیش ئەو ژنانەی سەرپەرشتیاری ماڵن ٪٣٠ داهاتەکانیان بۆ پاراستنی خێزانەکانیان لە کارەساتی سروشتی بەکاردەهێنن، توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت کە ٪٤٣ خێزانەکان تووشی لافاو بوون و ٪٤١ ڕەشەبا و٪٨٣ بەهۆی فشارە درێژخایەنەکانی وەک وشکەساڵی کاریگەرییان هەبووە.

ناوه‌ندی هه‌واڵ

خێزانە گوندنشییەنەکان لە بەنگلادش بەشی زۆری پارەکەیان بەکاردەهێنن بۆ پاراستنی خۆیان و ماڵەکانیان لە گۆڕانی کەشوهەوا، بەتایبەتی ئەو ژنانەی سەرپەرشتیاری ماڵن ٪٣٠ داهاتەکانیان بۆ پاراستنی خێزانەکانیان بەکاردەهێنن لە کاتێکدا داهاتی ژنان لە پیاوان کەمترە.

بەهۆی بارودۆخی سەختی خێزانەکانەوە زۆربەی کات پیاوان لە ناوچە باکوری ڕۆژئاواییەکانی بەنگلادش بە شێوەیەکی وەرزی کۆچ دەکەن بۆ ئەوەی لە شوێنێکی تر کار بکەن و ژنان بۆ بەڕێوەبردنی ماڵەکە جێدەهێڵن.

ڕێوشوێنە باوەکان کە لەلایەن خێزانە گوندنشینەکانەوە گیراون بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی مەترسیەکان بریتین لە بەرزکردنەوەی ئاستی بناغەی ماڵەکانیان لەسەر ئاستی ئاوی لافاو و چاندنی دار و دروستکردنی پەناگە بۆ پاراستنی ئاژەڵەکان.

بەنگلادش زۆر لاوازە لە کاریگەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهانی، لەوانە لافاوی توند، زریانی توند و ئاستی دەریای بەرزتر، شیکارییەک لەسەر ٣٠٩٤ خێزانی گوندنشیین لە ١٠ ناوچەدا ئەنجامدراوە بۆ شیکردنەوەکە چۆن ڕەگەز و هۆکاری ئابووری کۆمەڵایەتی شێوەی خەرجکردنیان بۆ پاراستنی ماڵەکانیان لە کارەسات، توێژەرەوەکان بۆیان دەرکەوت کە ٪٤٣ خێزانەکان تووشی لافاو بوون و ٪٤١ ڕەشەبا و٪٨٣ بەهۆی فشارە درێژخایەنەکانی وەک وشکەساڵی کاریگەرییان هەبووە.

توێژینەوەیەکی پێشتری ساڵی ٢٠١٩ دەریخستووە کە خێزانە بەنگلادیشییەکان لە ناوچە گوندنشیینەکان ساڵانە ١٢جار زیاتر لە یارمەتیە دەرەکییەکان خەرج دەکەن کە بۆ ئامادەکردن و گونجان لەگەڵ کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش هەوادا وەریانگرتووە .