ژنانی بەلوجستاى سیمپۆزیۆمێکیان بە ناوی "کێشەکانی ئێمە کە چارەسەر ناکرێت" ڕێکخست

لە بەلوجستان ژنان کۆڕێکیان سازکرد و کێشەکانیان تاوتوێ کرد، سارا خۆشخۆی یەکێک لەچالاکوانانی ژنان ڕەخنەی لەوە گرت کەزۆرترین سەرکردەی ژن لەو شارەدا هەن و هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان نانرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بەلوجستانی ئێران، ژنانی جێبەجێکار و چالاکوانان لە کۆڕەکەدا کۆبوونەوە، بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ژنانی بەلوج، زۆرترین بابەتی باسکراو ئەوەبوو کە کێشەکانی ژنانی دانیشتووی هەرێم بە چارەسەرنەکراویی ماونەتەوە کاتێک گفتوگۆیان لەسەر کێشەکانیان کردووە.

 

سارا خۆشخۆی، چالاکوانی سیاسی، کە بەشداری کۆڕەکە بوو، قسەی کرد و وتی: "ئێمە زۆرترین بەڕێوەبەری ژنمان هەیە لەو وڵاتەدا، بەڵام لەسەدا دە کێشەی ژنانی بەلوج چارەسەر نەکراوە بێگومان ژنانی زۆر بەهرەمەند و باوەڕدار هەن، بەڵام نابێت ڕاستییەکانمان پشتگوێ بخەین".

 

سارا وتیشی:" پێویستە هەموو ژنێکی دانیشتووی وڵات وەک 'بەرپرسیارێتییەکی سروشتی' سەیری خۆی بکات، پێویستە هەموو ژنێک لە ماڵەوە دەست پێ بکات، سەیری خۆی بکات کە وڵاتەکەی بەڕێوە دەبات و ڕێگە بە خۆی دەدات، ئێمە چەندین برینمان هەیە کە توێکڵەکەیان گرتووە، بەڵام پێکەوە دەتوانین چەند رۆژێک بەبێ برینداری دروست بکەین"، ئاماژەی بەوەدا کە کێشەکانی ژنان لە بەلوجستان پەیوەندی بە سیاسەتەکانی ئێستاوە هەیە.