ژنان ڕۆژین کابایش و نارین گۆرانیان بە بیرهێنایەوە

ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ئامەد بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە چوونە سەر گۆڕی ڕۆژین کابایش و نارین گۆران.

ناوەندی هەواڵ- ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە چوونە سەردانی گۆڕی ڕۆژین کابایش و نارین گۆران. ئەنجوومەنی ژنانی دەبەپە، وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکۆئۆغلۆ، پەرلەمانتاری ئامەد عەدالەت کایا، هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد سەرا بوجاک و چالاکوانانی تەژەئاش بەشداربوون.

لە سەرەتادا گۆڕی ڕۆژین کابایش لە گۆڕستانی یەنیکۆی زیارەتکرا. ژنان سەرەخۆشیان لە بنەماڵە کابایش کرد. پاشان نزایان خوێند و گوڵیان لەسەر گۆڕی ڕۆژین کابایش دانا.

پاشان گۆڕی نارین گۆران زیارەتکرا، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد گوڵەشەن ئۆزەر قسەی کرد و گوتی: "نەدەبوو نارین لێرە بوایە، دەبوو ئێستا لەگەڵ هەڤاڵانی بوایە".

وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکۆئۆغلۆ وتی: "لە تورکیادا منداڵان سەلامەت نیین. مافی ژیانی منداڵان پێشێڵ دەکرێت. هەموو ڕۆژێك منداڵان دەکوژڕێن، بەڵام دەبێت ئێمەی ژنان لە تێکۆشانمان پێداگربین. لە دژی ئەم زیهنیەتە دەبێت تێكۆشان بکەین".