ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: گۆڕانکاری لە نهێنی و گشتیدا

زاهیدە مەعمو - ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی

ئەو گۆڕانکارییە ڕیشەییانەی کە مرۆڤایەتی لە سەردەمی بەردینە نوێیەکانەوە بەسەریدا هاتووە و ئەو سەقامگیرییە کۆمەڵایەتییەی کە لەو سەردەمەدا شاهیدی بووە، ڕۆڵی بنەڕەتی و سەرەکی ژنان دەردەخەن، ئەوان بە درێژای مێژوو بەردی بناغەی شارستانیەتەکان بوون، لە دۆزینەوە داهێنەرەکانیان و بناغە ئابوورییەکانیانەوە تا دەگاتە بونیادنانی کۆمەڵایەتی هاوسەنگ، ئەمەش لەو هێما و پەیکەر و شوێنەوارانەدا دیارە کە بەهای ئایینی و کۆمەڵایەتی ژنان نیشان دەدەن،

 

ژنان هەمیشە بە پلەی یەکەم وەک دامەزرێنەری بەها ئەخلاقییەکان و پایەی بنەڕەتی بونیادنانی کۆمەڵگە و کۆمین یان خێڵ بە دیدێکی بەشداریکردن بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی ڕەگەزی دادەنرێت، کە ئەمەش بووەتە هۆی بوونی ژنان و دیدگای داهێنەرانە و ڕۆحییان وەک پەناگەیەکی بنەڕەتی بۆ ئەوانەی دەوروبەریان و وەک پزیشکێکی چارەسەرکەر، جا لە ڕێگەی ئەو دەرمانانەی لە ناخی سروشتەوە دۆزیویانەتەوە یان لەگەڵ ورتەورە ڕۆحییە چاککەرەوەکانی.

 

لەگەڵ گەشەکردنی شارستانیەتەکان، ژنان جێپەنجەی خۆیان لەسەر هەموو دیوار و بەردێک، مێژووەکەیان بەجێهێشت، وەک ئەوەی درک بەوە بکەن کە ڕۆژێک دێت دەسڕدرێنەوە، ئەوان ئەوەی لە داهێنانە دزراوەکانیان لە یادەوەری و سروود و گۆرانییەکانی ناو شانەدا مابووەوە، دەیاننووسی و وێنەیان دەکێشا و لە باوەشیان دەگرت و بە نەخشاندن لەسەر جەستەیان دەیانڕازاندەوە کە دواتر دەتوانرا بە ڕێنێسانسێکی زانستی و کولتووری و کۆمەڵایەتی و ئابووری و هتد هەژمار بکرێن، کە لە ئینانا دەستی پێکرد، پاشان ئەفرۆدایت، هایپاتیا، ماری کیوری، لیز میتنەر، ڕۆزالین فرانکلین، نەوال سەعداوی، و زۆرێک لەو ژنانەی کە مرۆڤایەتییان ڕزگار کرد و وەڵامی زۆر پرسیاری دژ بەیەکیان دایەوە، بەڵام مێژوو شوێنەواریانی سڕییەوە و هەوڵیاندا ئەوەی لە بەرهەمەکانیان مابووەوە بیشارنەوە.

 

بۆیە لەمڕۆدا زۆر گرنگە ڕۆشنای بخرێتە سەر ڕاستی مێژووی و هاوچەرخی پەراوێزخستنی ژنان، کە بەردەوامی پەراوێزخستنی بەشدارییەکانی ژنان بە درێژای تەمەنەکان بەردەوامە لە شێوازی جۆراوجۆردا و ناوی جۆراوجۆری بۆ دەگەڕێتەوە، ئێمەی ژنان بە هەموو توانامانەوە بەردەوامین لە هەوڵدان بۆ تیشک خستنە سەر تایبەتمەندییەکانی پەراوێزخستن و سڕینەوەی کاریگەرییەکانی، بەڵام ڕاستی و پیاوسالاری بەردەوامن لە هەوڵدان بە هەموو شێوەیەک، بۆ ئەوەی شکست بهێنن لە چارەسەرکردنی ڕۆڵی بنچینەی و دووانەی مرۆڤایەتی لە گۆڕانکاری و پێشهاتەکاندا کە لە سەردەمی ئێستامان و لە داهاتووشدا ڕوودەدەن.

 

"پەراوێزخستن و کاریگەری ژنان"

سەرەڕای ئەو توانایە زەبەلاحە بۆ بەخشین و نیشاندانی سەرکەوتن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بە درێژایی تەمەنەکان، چ لە کایەی سەرکردایەتی، یان کۆمەڵایەتی، کە ژنان گەورەترین ڕۆڵیان هەبووە لە دامەزراندنی کۆمەڵگە و ژیانی کۆمەڵایەتیدا، لەگەڵ تێکەڵبوونی ململانێکانی نێوان پیاوسالاری و ژنان، قۆناغێکی دیکەی پەراوێزخستنی ڕۆڵی ژنان دەستیپێکرد، لەگەڵ سەرهەڵدانی چینایەتی، هێرشکردنە سەر، و خۆبەدەستەوەدانی داهێنەری ژنان بە درێژای مێژوو، لەگەڵ سەرهەڵدانی چینایەتی و پیاوسالاری و سەرهەڵدانی داب و نەریتی کۆمەڵایەتی کە زاڵ بووە بەسەر مێشکی تاکەکاندا، ڕۆڵی ژن شاراوە و پەراوێزخراو بووە، هەروەها ژنان لە زۆرێک لەو مافە سروشتیانە بێبەش کراون کە مرۆڤ بەهرەمەندە، وەک ئازادی بیرکردنەوە، نەبوونی مافی خوێندن، وەدەرنانی ژنان لە کایەی پیشەی، قەتیسکردنی لە چوار دیوارەکەدا و سەپاندنی ژیانی هاوسەرگیری و هتد.

 

بە دڵنیاییەوە ئەمە کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگە هەبوو و ئەو هەنگاوانەی بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە نراون بۆ گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکان بەس نەبوون، بەلام ئەم پەراوێزخستنی توخمە داهێنەرە بنچینەی بووە هۆی ناهاوسەنگی لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا.

 

"ڕۆڵی لاوەکی ژن لە کۆمەڵگەکان و بەردەوامی خەباتیان"

بزووتنەوەکانی ژنان بێدەنگ نەبوون. بەڵکو خەباتەکە بە درێژای سەدەکان بەردەوام بوو، سەرەڕای بەکارهێنانی توندوتیژی دژی داواکاری مافی ژنان و ئەنجامدانی تاوان بەرامبەریان و بەکارهێنانی هەموو جۆرە توندوتیژییەک لە دژیییان، لەوانەش ئازاردان، ئەشکەنجەدان، دەستدرێژی و ناوزڕاندن بە پەردەی ئەخلاقدا، کە ئەمەش لەلایەن شوێنەوارناسییەوە سەلمێنراوە، هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەو ئەشکەنجەیەی کە ژنان لەسەر دەستی ئامێری ئەشکەنجەی دروستکراوی مرۆڤ بۆ کوشتن و سزادانی جۆری خۆیان، وەک گیلۆتین، لەسێدارەدان بە هەڵواسین، کۆت و قامچی و چەندانی تر، ئەم شێوازانە هەموویان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕق و کینە و خراپەکارییە قووڵەکانی پیاوان پەرەیان پێدراوە، هەرچەندە وەک ئامرازێک بۆ چێژوەرگرتن سەیر دەکران، بەڵام ئامرازێک بوون بۆ ئەشکەنجەدان و پەراوێزخستن، كە ژنانیان دابەزاند بۆ پێگەیەکی لاوەکی و نزمتر.

 

لەبەرامبەر هەموو ئەم پراکتیزانە کە بەدرێژای مێژوو شاهیدی دراوە، ژنان لە پەراوێزدا وەستاون و سەیریان نەدەکرد. بەڵکو بەرەیان لە دژی ستەمکاری لە بوارەکانی زانست، سیاسەت، کولتوور، هونەر، وەرزش، ئابووری و هتد دامەزراند، توانای خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵەنگاریانە بە قارەمانێتی سەلماند، کە بەدەستهێنانی ئامادەیییەکی چەسپاو لە لاپەڕەکانی مێژوودا و پاراستنی شوێنەوارەکانیە.

 

ڕۆڵی مێژووی لەگەڵ نمونە

مێژوو کردەوەی قارەمانانەی زۆرێک لە ژنانی شاردۆتەوە لەو شەڕانەی کە کردوویانە، جا چ لە ئەوروپا، یان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یان هەر شوێنێکی تری سەر زەوی، جان ئارک، ئەو ژنەی کە لە ترسی پێشوەختە و هەڵاواردنی ڕەگەزی لە کۆمەڵگەکەیدا لەو کاتەدا جەستەی خۆی شاردەوە، بەشداری شەڕەکەی کرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام مێژوو هەرگیز لەسەری نەنووسیوە، تەنانەت قارەمانێتی و ئازایەتییەکەیشی نەنووسیوە، هەروەها سێمیرامیس هەیە کە بە بوێری خۆی لە شەڕدا و بە هاندانی دروستکردنی باخچە هەڵواسراوەکانی بابل ناسراوە، زەنوبیا کە مردنی هەڵبژارد لەبری ژیانێکی زەلیل و شەرمەزاری و کلیۆپاترا کە بەرگری لە زێدی خۆی دەکرد.

 

ژنان لە هەموو باکگراوند و نەتەوەیەکدا ڕۆڵێکی بنەڕەتییان لە کۆمەڵگەکانیاندا هەبوو، وەک ژنانی ئاشووری، سریانی، کورد، عەرەب و ڕۆژئاوای، کە وەک پەیوەندییەک لە نێوان یەکگرتنی کۆمەڵگەکاندا کاریان دەکرد، ئەمەش بووەتە هۆی دەوڵەمەندییەکی هەمەچەشنی کۆمەڵگە لەمڕۆدا، ژنان ئیلهامیان لە ئەزمونی یەکتر وەرگرت، تا سیستەمی ستەمکار و سەرمایەداری دەستی کرد بە دروستکردنی درز و دیوار کە بووە هۆی سەرهەڵدانی چینایەتی و ڕەگەزپەرستی و پەراوێزخستنی کۆمەڵگە، هاوکات لەگەڵ پەراوێزخستنی ژنان بەتایبەتی.

 

ئەو پاشەکشە یەک لە دوای یەکانەی کە بە سەرهەڵدانی چینایەتی و زیندانیکردن و سنووردارکردنی ژنان لە چوار دیواردا و بازرگانیکردن بە جەستەی ژنان چ لە ڕووی گشتی و چ لە ڕووی تایبەتی و بەکارهێنانی دەروونی و جەستەییانەوە دەستی پێکرد، ئەوەندە سادە نەبوون، سەرەڕای ئەمەش ژنان بەردەوام بوون و ئیرادەیان بەهێزتر بوو.

 

"ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مێژووی ململانێ و خەباتیان"

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوەندی داهێنان و زانست و هونەر بوو، هەروەها سەرچاوەی ئیلهام بوو بۆ هەموو گەلان.، ژنان لەوێ پایەیەکی بنەڕەتی و بەهێز بوو، بزووتنەوە مرۆڤدۆست و فەلسەفیەکان، وەک زەردەشت و مانی و هەندێک بزووتنەوە کە بە نهێنی چالاکیان دەکرد، ئاڵەنگاری سیستەمی پیاوسالاری هەبووی لەو کاتەدا دەکرد، ئەوان لە بنەڕەتدا لە ڕاستی ژنانە نزیک بوونەتەوە، وە ئەو بەهایانەیان ئاشکرا کرد کە لە شۆڕشی بەردینی نوێوە سەرچاوەیان گرتووە و لە یادەوەری مرۆڤایەتیدا ماونەتەوە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە درێژای مێژوو وەک ناوچەیەکی گرنگ و هیوابەخش بۆ سەرهەڵدانی کەسایەتییە گەورەکانی ژنان مایەوە.

 

لەگەڵ بەردەوامی مێژوو و دەرکەوتنی شاراوەکان، ژنان لە سەرانسەری جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جوڵانەوە و بزووتنەوەی ژنانیان پێکهێناوە، ئەوان لە دژی هەژمون هێزیان یەکگرتوە بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانیان و جەختکردنەوە لەسەر زەوی، بەڕاستی دەسەڵاتی ژنان بناغە و بنەماکانی خۆی نیشانداوە، وەک ڕاستیەکی زۆر سروشتی سەپاندوە، ئەمەش ئەوەیە کە ژنان سەرەڕای ئەو پراکتیزانەی کە تووشی بوون بەردەوام بوون، هەروەها ژنان لە ڕێگەی خەباتیان لە شەڕ و ئاوارەی و توندوتیژی و شەڕی دەروونیدا سەلماندویانە کە شایستەی بەڕێوەبردنی تەواوی کۆمەڵگەیەکن، کە باشترین بەڵگە بۆ ئەمەش ژنانی فەڵەستینییەکە ئەمڕۆ سەرپێچی لە جینۆسایدی ژن و ناسنامەی نەتەوەی دەکەن، هەروەها ژنانی دروزەکان کە بەهای خۆی سەلماندوە و چەکی هەڵگرتوە دژی ئەو جینۆسایدەی کە بەرامبەر کۆمەڵگەکەی ئەنجام دەدرێت، عەلەوییەکان و سوننە و ئەوانی دیکە، لە هەموو کۆمەڵگە و خاکێکدا ژنان بە بێدەنگی لە تەنیشت نەوەستاوە، بەڵکو ژنان لەگەڵ هێزی فیکری پلە یەکدا خەبات دەکەن و بە دڵنیاییەوە ئەو شتانە بەدەست دەهێنن کە پێویستیانە بۆ ژیانێکی سەلامەت و ئازاد کە ناسنامەی خۆیان لەناو کۆمەڵگدا بپارێزن.

 

ژنان چ بە نهێنی یان بە ئاشکرا، بەشدارییان لە زۆرێک لەو گۆڕانکاریانەدا کردووە کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ڕوویانداوە، کە ڕۆڵێکی سەرەکییان لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا هەبووە، ڕۆڵیان لە سیاسەتدا بینیوە، هێزی فیکری و داهێنەرانەیان نیشانداوە، ئابوورییان پێشخستووە، هەروەها لە هونەردا لە هەموو بوارەکانیدا سەرکەوتوو بوون.