ژنان دەست بە مانگرتن دەکەن
بە نزیکبوونەوە لە ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، ژنان لە چەندین وڵاتەوە لە دژی نایەکسانی زایەندی دەست بە ناڕەزایەتییەکانیان دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەلجیکا لەسەر بانگەوازی تەڤگەری ژنانی فێمینیست، ژنان دەستیان بە مانگرتن کرد، لە چەندین شاری گەورەی ئەڵمانیا ژنان دەڕژێنە شەقامەکان و چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن دژ بە نایەکسانی لە موچەدا لە ناوەندە تەندروستی، پەروەردە و ناوەندەکانی دیکەدا.
"مانگرتنی ژنانی فێمینیست"
لە فەرەنسادا لە چوارچێوەی "مانگرتنی ژنانی فێمینیست" بانگ لە دەیان کۆمەڵەی فێمینیستی دەکرێت دەست بە چالاکی بکەن، لە چالاکییەکاندا ناڕەزایەتی دژ بەو پێشێلکارییانەی لە کار و ماڵدا دژ بە ژنان دەکرێت، هەروەها دژ بەو توندوتیژییانەی دەکرێتە سەر ژنان، دەرببڕن.
لە چالاکییەکانی "مانگرتنی ژنانی فێمینیست" لە پاریسی پایتەختی فەرەنسادا، داوا بکرێت ئەو ژنە پەنابەرانەی کە مافی پەنابەرییان تا ئێستا پێنەدراوە، پێیان بدرێت.
لە بەلجیاشدا هەلومەرجی سەختی کار و نایەکسانی لە سێکتەرەکانی تەندروستی و پەروەردە و ئەوانی دیکەدا شەرمەزار بکرێت.
ت.پ