ژنان لە ئەمریکا ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای یەکسانییان دەکرد
پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، ژنان لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، "رێپێوانی ژنانی ٢٠٢٥"یان ئەنجامدا و داوای مافی لەباربردن و یەکسانییان دەکرد.
ناوەندی هەواڵ
"رێپێوانی ژنانی ٢٠٢٥" لە واشنتۆن دی سی پایتەختی ئەمریکا پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەچوو. لەو ڕێپێوانەدا کە سەدان کەس ئامادەی بوون، تیایدا داوای ماف و یەکسانی ژنانی کرد.
هەزاران کەس لە واشنتۆن کۆبوونەوە بۆ ئیدانەکردنی دۆناڵد ترەمپ کە لە ٢٠ی کانوونی دووەم دەستبەکار دەبێت، بەشداربووان لە مەیدانی لینکۆڵن لە واشنتۆنەوە بۆ گۆڕەپانی کۆشکی سپی بەڕێکەوتن و داواکارییەکانیان بۆ لەباربردنی منداڵ و مافی ژنان و LGBTI+ و مافی کۆچبەران دەربڕی.
جێی بەبیرهێنانەوەیە، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، ئەو ڕۆژەی دۆناڵد ترەمپ بۆ یەکەمجار پۆستی سەرۆکی ئەمریکای وەرگرت، سەدان هەزار کەس لە گردبوونەوەیەکدا بە ناوی "رێپێوانی ژنان" لە واشنتۆن ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ.