ژنان بۆ ڕۆژین کابایش ڕێپێوانیان ئەنجامدا

لە زۆر شاری باکووری کوردستان و تورکیا ژنان بە دروشمی "چی بەسەر ڕۆژین کابایش هات؟" چالاکییان ئەنجامداو وتیان: ئێمە بانگەشەی خۆکوشتن قبووڵ ناکەین و داوا دەکەین وردەکاری گیانلەدەستدانی ڕۆژین بە ڕوونی ئاشکرا بکرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

 لە یەکەمین ساڵیادی دیارنەمانی ڕۆژین کاباش کە بە شێوەیەکی نهێنی گیانی لەدەستدا، پژنان لە شارەکانی وەک ئامەد و ئەستەنبوڵ کۆبوونەتەوە، پرسیاریان لە چارەنووسی ڕۆژین کاباش کرد.

 

ئامەد

ژنان لە گۆڕەپانی دەریا چیا بۆ مزگەوتی گەورەی ئامەدڕێپێوانیان کرد، پانکارتی 'دادپەروەری بۆ ڕۆژین'یان هەڵکرد و دروشمی 'بژی بەرخۆدانی ژنان'، 'ژن، ژیان، ئازادی'، 'دادپەروەری بۆ ڕۆژین'، 'هەموومان ڕۆژین'یان بەرزکردەوە.

 

لەبەردەم مزگەوتی گەورە لێدوانێک درا و خوشکی ڕۆژین کاباش، ئەلیف کاباش سەرەتا قسەی کرد. ئەلیف کاباش ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵێک بەسەر دیارنەمانی ڕۆژین تێپەڕیوە و ساڵێکە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێن وتی: سوپاسگوزاری هەموو ئەو کەسانەم کە پشتگیریان کردووین و دەنگی ئێمە بوون و خەباتیان هێزمان پێدەبەخشێت.

 

ئەستەنبوڵ

کۆمەڵەی دەما ژنان لە گەڕەکی تەرلەباشی چوکور بە دروشمی "ڕۆژین کاباش چی بەسەر هات؟" بۆ ڕۆژین کاباش، کە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە بارودۆخێکی گوماناویدا گیانی لەدەستدا، پانکارتیان بەرز کردەوە کە لەسەری نووسرابوو "ئەوەی بەسەر ڕۆژین کابایشدا هات" و چەندین جار دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "ژنکوژی سیاسییە" بەرزکرانەوەو ڕاگەیەندراو بە زمانی کوردی لەلایەن نەورۆز ئونڤەردی و تورکییەکەی لەلایەن دیلەک باشالانەوە خوێندرایەوە.

 

"با مردنی ڕۆژین ڕوون بێتەوە"

دیلەک باشالان وتی: با مردنی ڕۆژین ڕوون بکرێتەوە. با لێکۆڵینەوەکان بە ڕوونی ئەنجام بدرێن. با هەرکەسێک دەستی لە کەمتەرخەمیدا هەیە بدرێنە دادگا، با ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە پارێزراوی ژنان لە زانکۆو بەشە ناوخۆییەکان، هاوکات داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان و ئەندامانی خەباتی ژنان دەکەین: با پێکەوە داواکارییەکانمان بزیاد بکەین، با پێکەوە دژی سیاسەتەکانی بێ سزایی بوەستین و هاودەنگیمان پتەوتر بکەین. چونکە دەزانین تەنها لە ڕێگەی خەباتی ڕێکخراوەوە دەتوانین مافی ژیانی ژنان بپارێزین و ڕێگری لە دیارنەمانی ژنان بکەین.

 

چالاکییەکە بە دروشم کۆتایی هات.