ڕۆژنامەنووسێکی سودانی دەستگیرکرا و ڕێگری لێکرا شارەکەی بەجێبهێڵێت
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سودان پشتڕاستی کردەوە، دەسەڵاتدارانی سەربازی لە شاری کەسالە لە ڕۆژهەڵاتی سودان، ئیمتیسال عەبدولفازیل، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی 'جەریدە' یان دەستگیرکردووە، ماوەی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەریدا ڕایانگرتووە.

سودان
سکرتاریەتی ئازادییەکانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانەی ئیمتیسال عەبدولفازیل، ڕۆژنامەنووسی راگەیاندو ئاماژەی بەوەکرد، ئەوە پێشێلکردنی ئاشکرای ئازادی ڕۆژنامەگەرییە، بە دەستوور و یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان گەرەنتی کراوە. ئامانجی ترساندنی ڕۆژنامەنووسان و بێدەنگکردنی ئازادی ڕادەربڕین و تێکدانی ڕۆڵی ڕۆژنامەگەرییە.
سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ئەوەیخستەڕوو، ڕۆژنامەنووس ئیمتیسال عەبدولفازیل لە ڕێگای ڕۆشتنی بۆ شاری بورتسودان دەستگیرکراوە، چاوی بەستراوەتەوە، بە هەڕەمەکی مۆبایل و ئەکاونتە کەسییەکانی گەڕاون، ماوەی سێ ڕۆژ دەستبەسەر کراوە. بە بەڵێننامەیەک ئازاد کرا کە دەرچوونی لە شارەکەی لێ قدەغە کراوە.
سەندیکای ڕۆژنامەنووسان بە توندی تاوانباری ئەو پێشێلکارییە ڕاستیانەی کرد، ڕۆژنامەنووسەکە لە ساتەوەختی دەستگیرکردنیەوە،کە کاتژمێر ٥:٠٠ی بەیانییەوە تووشی بووە، ڕایگەیاندووە ئەم ڕێوشوێنانە وەک سەرکوتکردنی ئاشکرای ئازادی ڕۆژنامەگەری و پێشێلکردنی ناڕەوای یاسا دەبینێت.
داواش لە لایەنە ئاساێیشیە بەرپرسیارەکان دەکات دەستبەجێ هەموو ئەو بەڵێن و سنووردارکردنانە هەڵبوەشێننەوە کە بەسەر ئیمتیسال عەبدولفازل،ڕۆژنامەنووسدا سەپێنراون، مافی تەواوی بۆ ئەنجامدانی کاری ڕۆژنامەوانی بە ئازادی و سەلامەتی دەستەبەر دەکات.
سەندیکا داواکارییەکەی دووپاتکردەوە بۆ وەستاندنی هەموو جۆرەکانی هەراسانکردن و پێشێلکارییەک بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان، ڕێزگرتن لە ئازادی ڕۆژنامەگەری وەک پایەیەکی بنەڕەتی دیموکراتی و مافی هاوڵاتیان بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری.