ڕۆژنامەنووسێکی فەرەنسی: ئەمە چ دووڕووییەکە؟

ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی مانۆن کیرۆل کە چووەتە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە جیهان دەڵێت: چۆن بەرخۆدانی ئەم ژنانە، ئەم گەنجانەتان لەبیر کرد؟ نابێت خیانەت لە بەرخۆدانی شەڕڤانان بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکان بۆ سەر باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا تادێت کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە. خەڵکێکی زۆر بۆ پاڵپشتی ڕوو لە ڕۆژئاوا دەکەن و هەوڵ دەدەن بە جۆرێک لە جۆرەکان پشتیوانی پێشکەش بکەن.

 

مانۆن کیرۆل،ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی کە لە ڕۆژنامەی پاریس ماچ مەگەزین کاردەکات و هاتۆتە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریاو لەگەڵ شەڕڤانانە. هەروەها کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی ناوچەکە و لەگەڵ خەڵکدا هەبووە، خەریکی ئامادەکردنی دۆسیەیەکە.

 

ئەو ڕۆژنامەنووسە فەرەنسییە بە دەوڵەتە دووڕووەکان دەڵێت: چۆن بەرخۆدانی ئەم ژنانە و ئەم گەنجانەتان لەبیر کرد، کە ساڵانێک لێرە شەڕیان کرد و داعشیان تێکشکاند، ئەمە چ دووڕووییەکە؟